فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر کۆمپانیاى فڵاى ئه‌ربیل سزا ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌ممه پێشمه‌رگه‌یه‌کى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت کۆمپانیایه‌کى له فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ى به‌رامبه‌ر سه‌رخستنى بۆ ناو فڕۆکه 150 دۆلارى لێوه‌رگیراوه، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" دواى لێکۆڵینه‌وه کۆمپانیایه‌که سزادراوه و پاره‌که‌ش بۆ گه‌شتیاره‌که ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 30ى ئایارى 2021، ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌رى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند، به‌دواداچونیان بۆ کێشه‌ى ئه‌و هاوڵاتییه خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته کردوه که له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گواستنه‌وه‌ى بۆ نێو فڕۆکه 150 دۆلاریان لێوه‌رگرتبو، بڕیاریشدراوه پاره‌که بۆ ئه‌و هاوڵاتیه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند:"فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ى له ڕوداوى وه‌رگرتنى پاره له‌لایه‌ن کۆمپانیاى فلاى ئه‌ربیله‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه پێکهێناوه و بۆیان ده‌رکه‌وتوه ده‌بوو گه‌شتیاره‌که له‌کاتى کڕینى بلیتى فڕۆکه‌ى گه‌شتکردن، داواى خزمه‌تگوزارى هاریکارى بکردایه چونکه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بوه، بۆیه که له‌حاڵه‌تى داوانه‌کردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه که هاته فڕۆکه‌خانه ئه‌وا کۆمپانیاى خزمه‌تگوزارى ڕاده‌سپێردرێت ئه‌و کاره‌بکات".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کاتێک کۆمپانیاکه ئه‌و کاره‌ى کرد ئه‌وا داواى گوژمه‌یه‌کى پاره‌ى لێده‌کرێت، به‌ڵام "گه‌شتیار نابێت ئه‌و پاره‌یه بدات به‌ڵکو ده‌بێت هێڵى ئاسمانى ئه‌و گوژمه‌یه بدات، به‌ڵام بریکارى کۆمپانیاکه گه‌شتیاره‌که‌ى ناچار کردوه که ئه‌و گوژمه‌یه پاره‌یه بدات که 150 دۆلاره بۆیه لیژنه‌که بڕیاریدا غه‌رامه‌ى کۆمپانیاکه بدات به دوو هه‌زارو 500 دۆلار و به‌ڵێننامه‌شى لێوه‌رده‌گرێت که حاڵه‌تى له‌و شێوه‌یه دوباره نه‌کاته‌وه".
کامه‌ران مه‌حمود، پێشمه‌رگه‌یه‌کى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد "له فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به زۆر ناچاریان کردوه 150 دۆلار بدات به کۆمپانیایه‌ک له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تیدانى بۆ سواربونى ئه‌و فڕۆکه‌ى که ده‌یگه‌یانده‌وه ئه‌ڵمانیا، له کاتێکدا ئه‌و دو براى خۆى له‌گه‌ڵى بوه‌و پێویستى به‌و کۆمپانیایه نه‌بوه که ئه‌و پاره‌یه‌ى لێسه‌ند، کۆمپانیاکه ناوى (Flyerbil) فلای-ئه‌ربیل-ه".
