شانەی ئەمنی عێراق: پێنج موشەك لەنزیك پردێ دەستی بەسەرداگیرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند:" ژمارەیەک مووشەکی گراد لە سنووری گوندی دارەمان- سنووری ناحیەی شوان دەستیان بەسەر داگیرا، کە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناحەی پردێ ئامادەکرابوون".
ئەمڕۆ دوو شەممە، 31 ئایاری 2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاند:" مووشەکەکان لەنێوان گوندەکانی دارەمان و حەسار بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئامادەکرابوون، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی کردەکە زانیاری گەیشتووەتە دەست هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان".
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ئاماژەی بەوە شکردووە، "بەپێی زانیاری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بنکەی پۆلیسی پردێ، دەست بەسەر پێنج مووشەکی دوورهاوێژ لە جۆری گراد-دا گیراوە، ئەو مووشەکانە لە گوندی حەسار سەر بە ناحیەی پردێ-ی سنووری پارێزگای کەرکووک ئامادەکرابوون".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، دەستگرتن بەسەر موشەک و سەکۆکاندا لەلایەن فەوجی یەکی سەربە لیوای ٣١ لە بەشی هەشتی سوپای عێراقەوەبووە و لەلایەن تیمێکی شارەزای بواری تەقەمەنییەکانەوە پوچەڵکراونەتەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر چەند جارێك موشەك بەرەو سەنگەرەكانی پێشمەرگە و فڕۆكەخانەی هەولێر ئاراستە كراون
