"بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای بودجە لەبەرژەوەندی حکومەتن"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند :"  چاوەڕێ دەکرێت بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەبەرژەوەندی حکومەت یەکلایی بکرێنەوە و برگەکانی یاسای بودجە هەڵبوەشێندرێنەوە".

 حکومەتی عێراق و چەند پارێزگارێک سکاڵایان لەسەر 10 برگەی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2021 لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرد، چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی داهاتودا پێداچونەوە بەو برگانەدا بکرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، 31 ئایاری 2021  ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەنوسێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە و ڕایگەیاند " حکومەت و چەند کەسایەتییەک وەک پەرلەمانتارو پارێزگارێک تانەیان داوە لەیاسای بوجەداوە بەتایبەت لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە بەدەسەڵاتی وردبینی پەرلەمان بۆ پرۆژەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەسەڵاتی پارێزگارەکان، سندوقی پترۆدۆلار، زیادکردنی باج لەسەر بەنزینی هاوردە بەرێژەی 15% و چەند پرسێکی دیکەش.

ئاماژەی بەوەشكردوە، "لەڕاستیدا هەردولا لائیحەی خۆی پێشکەش دەکات دوابڕیار بۆ دادگای باڵایە زۆربەی بڕیارەکانیش بە بۆچونی خۆم لەبەرژەوەندی حکومەت دەبن نەک لەبەرئەوەی بەڵگەکانی حکومەت بەهێزن بەڵکو لەبەر ئەوەی هەمیشە یاساو فەلسەفەی یاسا کە دەسەڵاتی دادوەری جێبەجێی دەکات لە دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە نزیکتر بوە".

دەقی نوسینەکەی ئەحمەد حاجی رەشید:

لەدوای پەسەند کردنی یاسای بوجەی گشتی لەلایەن پەرلەمانەوە
حکومەت و چەندکەسایەتیەک وەک پەرلەمانتارو پارێزگارێک تانەیان دا لەیاسای بوجە کە ئەم لایەنانە بوون :
1_ حکومەتی فیدڕاڵ سکاڵای ژمارە (35) بەرزکردەوەلەدژی پەرلەمان .
2_ پارێزگاری واست سکاڵای ژمارە (36) بەرزکردەوە لەدژی پەرلەمان
3_ ئەندام پەرلەمانێک سكاڵای سێ هەمی بەرزکردەوە لەدژی یەکێک لەبڕگەکانی یاساکە.
ئەو بڕگانەی کەسکاڵایان لەدژ تۆمار کراوە ئەمانەی لای خوارەوەن :
1_ ماددەی 1/یەکەم /4 /الف سەبارەت بەدەسەڵاتی وردبینی پەرلەمان بۆ پرۆژەکانی ئەنجومەی پارێزگاکان وپلانی تەرخانکردنی تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە.
2_ بڕگەی (ز) لەماددەی 2/یەکەم /2 کەپەیوەندی بەخشتەی (ب) وە هەیە سەبارەت بە تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە .
3_برگەی (ح) لەماددەی 2/یەکەم /2/حاء سەبارەت بە دەسەڵاتی پارێزگارەکان .
4_ بڕگەی (8) لە مادەی 2/یەکەم /8 سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقی پترۆدۆلار .
5_ برگەی (ب) لەماددەی (12)/دووەم سەبارەت بە جیاکردنەوەی ئەو بەرێوەبەرایەتیانە یە هاوشێوەی ئەنجومەی خزمەت (مجلس الخدمة الاتحادی)کاردەکەن لەوەزارەتەکاندا .
6_ برگەی (ب) لەماددەی 18/سێهەم/ باء سەبارەت بەزیادکردنی باج لەسەر بەنزینی هاوردە بەرێژەی 15% .
7_ برگەی (الف) لەمادەی (50/أ) سەبارەت بەدەسەڵاتی وەزیری دارایی
8_ برگەی (جیم)لەمادەی (50/ج) سەبارەت بەزیادکردنی نرخی کڕینی دانەوێڵە لەجوتیاران بەبڕی (50000) پەنجا هەزار دینار بۆهەر تەنێک .
9_ ماددەی 56/سێهەم ) سەبارەت بە تێچووی کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوت ناسراو بە (جولات التراخیص).
10 _ماددەی (58) سەبارەت بەپابەندکردنی حکومەت بۆ نەهێشتنی دۆسیەی بریکار لەوەزارەت و دامودەزگاکاندا .

لەڕاستیدا هەردولا لائیحەی خۆی پێشکەش دەکات دوابڕیار بۆ دادگای باڵایە زۆربەی بڕیارەکانیش بە بۆچونی خۆم لەبەرژەوەندی حکومەت دەبن نەک لەبەرئەوەی بەڵگەکانی حکومەت بەهێزن بەڵک ولەبەردووهۆکاری سەرەکی :
1_ بنەمای تەشریع واتە یاسادانان لەعێراقدا تێک هەڵکێشێکی زۆری تیدایە و زۆر یاسا دەرچوێنراوە دژ بەیەکن و هەر لایەنێک دەتوانێت بەویستی خۆی تەفسیری بکات .
2_ هەمیشە دەسەڵاتی دادوەری پارسەنگی دەسەڵاتە جێبەجێکارەکانیان کردوە لەژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی یاساو فەلسەفەی یاسا لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە نزیک بوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار