"تا ئێستا 32 پەرلەمانتار واژۆی کردوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەسەر لەشکرکێشی تورکیا"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

ئەندامێكی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا 32 واژۆی پەرلەمانتارانمان کۆکردوەتەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان  لەسەر لەشکرکێشی سوپای تورکیا".

ئەمڕۆ دوو شەممە، 31 ئایاری 2021 عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا 32 واژۆی پەرلەمانتارانمان کۆکردوەتەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەشکرکێشی سوپای تورکیاو لەناوبردنی دارستانەکانی باشور و دروستکردنی ھەڵوێستێکی نیشتیمانی".

 زیاتر لە مانگێکە بە بیانوی بونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) توركیا دەستی كردووە بە ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ خاكی هەرێمی كوردستان و تائێستا زیاتر لە 45كم هاتۆتە ناو خاكی هەرێمەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستی كردووە بە بڕینەوەی ئەو دارانەی لەوناوچانەدان كە داگیری كردووە بۆ ئەو مەبەستە كارگەی بڕینەوەی داری دامەزراندووە و دارەكان دەگوازێتەوە بۆ وڵاتەكەی.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار