ئاسیاسێڵو نەتەوەیەکگرتوەکان ڕێكهوتننامهیهك بۆ دامەزراندنى گەنجان واژۆدهكهن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ رایگەیاند "پابەندبوونى خۆمان نیشانداوه بەدامەزراندنى گەنجانو ئەمڕۆش ڕێکەوتننامەیەکى لێکتێگەیشتنى دوو ساڵیمان لەگەڵ بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەعێراقدا واژۆکرد".
ئەمڕۆ دوو شەممە، 31 ئایاری 2021 كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ یاداشتێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند"دوای ئەوەى ئاسیاسێڵ پابەندبوونى خۆى نیشاندا بەدامەزراندنى گەنجانو پاڵپشتیکردن لەپڕۆژە بازرگانییە زۆر بچوكو بچوكو مامناوەندەکان، ئەمڕۆ کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ڕێکەوتننامەیەکى لێکتێگەیشتنى دوو ساڵیى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەعێراقدا واژۆکرد".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، ئەو یاداشتنامەیە کۆمپانیاى ئاسیاسێڵو بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەعێراق پابەنددەکات بەوەى کە کار لەسەر چەند دەستپێشخەریەک کە لەنێویان پاڵپشتیکردن لەلاوانى خاوەنکارو کۆمپانیای تازە پێگەیشتوو بۆ ئەوەى پەرەپێدان لەبوارى چارەسەرى داهێنەرانە بخەنەگەڕ بۆ ئەو ئاستەنگییە نێوخۆییانەى کە دووچارى بوونەتەوە، ئەمەش بەلەنزیکەوە کارکردن لەگەڵ تاقیگەکانى خێراکردنى پەرەپێدانى سەر بەبەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەبێت.
هەروەها پاڵپشتیکردنى سەکۆیەکى ئۆنلاین بۆ بەیەکبەستنەوەى خاوەنکارانو وەبەرهێنەران دیزاینکراوە؛ لەگەڵ برەودان بەڕەخساندنی هەلى کارى درێژخایەنو بەردەوام بۆ گەنجان دەكەن.
ئاسیاسێڵ باسى لهوهشكردوه، "هەر بەپێى ئەم یاداشتنامەیە، كار لەسەر پاڵپشتیکردنى هەوڵەکانى گەنجان بۆ ڕووبەروونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکرێت، لەگەڵ جەختکردنەسەر بەرزکردنەوەى ئاستی هۆشیاریى، بەتایبەتى لەسەر سەکۆى کۆرۆنا لەعێراقدا".
زێنە عەلى ئەحمەد نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەعێراق لهوبارهیهوه وتویهتى:"لەسایەى پەرۆشىو داهێنانو گیانى دەستپێشخەریىو داهێنەرانەیانەوە، گەنجانى عێراقدا بوونەتە بریکارێک بۆ هێنانەدی گۆڕانکاریىو تواناى ئەوەیان هەیە عێراقێکى خۆڕاگرو گشتگیر بنیاتبنێنو بەتایبەتیش لەم هەموو قەیرانەى وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، لەنێویاندا ڕووبەڕووبوونەوەى داعشو ئەو ئاستەنگییە ئابوورییانەى بەهۆى نزمبوونەوەى نرخى نەوتەوە هاتوونەتە کایەوەو پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا".
لاى خۆیشیهوه عامر سونناع بەرێوهبەرى گشتىو جێبەجێکار لەئاسیاسێڵ تهئكیدیكردۆتهوه، "هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان یەکێکە لەکارێکى ترى بەهادارى بەرنامە بەردەوامەکانمانو ڕۆڵێکى ئەرێنىو کاریگەرى دەبێت لەسەرگەنجان لەعێراقدا، ئەو ئاستەنگانەى ڕووبەڕووى خاوەنکاران بوونەتەوە تەنها بەدامەزراندنێکى سەرکەوتووى کۆمپانیایەک کۆتایى نایەت کە بۆ بەرهەمێک یاخود خزمەتگوزارییەک دامەزراوە لەعێراقدا".
ئهوهشى وتوه:"سیستەمى نەزۆکى ژینگەی بەڕێوەچوونى کارەکان لەبوارى تەکنەلۆجیادا لەعێراقدا، لەگەڵ هاتنى ئەم پەتایەدا یەکیگرتووەو وایکردووە کە پڕۆسەى گواستنەوە لەبوارى زانستییەوە بۆ بەبازاڕکرن زۆر ئاڵۆزبێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەى بەر لەئازارى 2020 دامەزراون، چونکە بازاڕو سەرچاوەکانى کۆمەکو پێشینەکانى کار گۆڕانیان بەسەرداهاتووە".
بۆ ئهوهش ئاماژهى بهوهكردوه، "لەگەڵ ئەمەشدا، ئێمە پڕ متمانەین بەوەی کە ئەم کۆمەڵە دەستپێشخەرییە نوێیەی ئێستا کاری لەسەردەکەین، کاریگەری ئەرێنىو بەرفراوانیان بەسەر ئابووریى عێراقەوە دەبێت".
