وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و ھه‌رێم ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه ده‌ربڕی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ھه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و ھه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى 2021 ده‌ربڕى و بڕیاریشه کۆبونه‌وه‌یه‌کى دیکه تایبه‌ت به پرسى نه‌وت ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ى ئایارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌فدى هه‌رێم له به‌غدا، به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له به‌غدایه و گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌ستپێکردوه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق کۆبوه‌وه.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا که خالد شوانى و عه‌بدولحه‌کیم خه‌سره‌و و سه‌میر ھه‌ورامى ئاماده‌ى بوون، گفتوگۆ کرا ده‌رباره‌ى میکانیزمى جێبه‌جێکردنى ئه‌و ئه‌رکه‌ى که‌یاساى بودجه خستویه‌تییه سه‌رشانى هه‌ردو وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، ھه‌ردولاش ئاماده‌یى خۆیان نیشاندا بۆ جێبه‌جێکردنى یاساکه.
هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، بڕیاره کۆبونه‌وه‌یه‌کى دیکه بکرێت سه‌باره‌ت به پرسى نه‌وت بۆئه‌وه‌ى راپۆرتێکى ھاوبه‌ش له‌باره‌ى ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بکرێت.
ئێواره‌ى دوێنى یه‌کشه‌ممه وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌یشته به‌غدا، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بۆ دانانى میکانیزمى جێبه‌جێ کردنى یاساى بودجه‌ى 2021.
