یه‌کگرتوو بێ ناوهێنانى تورکیا داواى لێکۆڵینه‌وه له‌بڕینه‌وه‌ى دارى دارستانه‌کان ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى یه‌کگرتو له په‌رله‌مانى کوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى تورکیا بهێنێت، داوا له‌ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌کات، له‌باره‌ى داربڕینى دارستانه‌کانى ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان لیژنه‌یه‌کى لیکۆڵینه‌وه پێکبهێنێت.
ئه‌مڕۆ 31ى ئایارى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا فراکسیۆنى یه‌کگرتو داواى له سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان کردوه، لێکۆڵینه‌وه له داربڕینى ناوچه سنوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراوێکى فه‌رمى ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى کردوه.
هه‌روه‌ها فراکسیۆنى یه‌کگرتو داواى له‌سه‌رۆکایه‌تى کردوه، لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت پێکبهێندرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته و گرتنه‌به‌رى رێکارى پێویست له‌به‌رامبه‌ردا.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه په‌رله‌مانتارێکى پارتى و چه‌ندین به‌رپرسى ئیدارى بادینان ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که جه‌ندرمه‌کانى تورکیا داریان له بادینان بریووه‌ته‌وه‌و رۆژنامه‌ى هاوڵاتى راپۆرتێکى له‌سه‌ر ورده‌کارى برینه‌وه‌ى داره‌کان بڵاوکردووه‌ته‌وه..
بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر برینه‌وه‌ى داره‌کان سه‌ردانى ئه‌م لینکه بکه‌ن:
https://hawlati.co/page_detail?smart-id=19490
