کۆمه‌ڵ روونکردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌یى دارایى حزبه‌که‌ى ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که پاره له پارتى و یه‌کێتى وه‌رناگرن و سه‌رچاوه‌ى داراییان شه‌فافه و خاوه‌نى هیچ کۆمانیایه‌ک نین.
ده‌قى روونکردنه‌وه‌که‌ى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان:
یٔه‌و زانیاریانه‌ى له ژماره‌یه‌ک له ماڵپه‌ڕو سۆشیال میدیا باسکراون، گوایه کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له ده‌رگاى جیاوازه‌وه‌و له هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار پاره وه‌رده‌گرین، رایده‌گه‌یه‌نین که یٔه‌و زانیاریانه ناڕاستن و ره‌دى ده‌که‌ینه‌وه ..
کۆمه‌ڵى دادگه‌رى سه‌رچاوه‌ى داھاتى دیار‌و شه‌فافه، نه کۆمپانیاى ھه‌یه نه سیاسه‌تى بۆ بازرگانیه، نه ھیچ سه‌رچاوه‌یه‌کى داھاتى له‌به‌رده‌سته تاکو بۆ مه‌رامى خۆى به‌کاریھێنابێ، یٔه‌م جۆره ناڕاستیانه‌ش بۆ مه‌رامى تایبه‌ت له‌م کاته‌دا ده‌وروژێنرێت.
وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان
٣١-٥-٢٠٢١
