ئه‌دهه‌م بارزانى: ناتوانم له وڵاتێک‌دا بمێنمه‌وه تورکیا داگیرى بکات
"له ماوه‌یه‌کى نزیکدا به بزووتنه‌وه‌ى گه‌لى شۆڕشگێڕییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه و گه‌ل پشتیوانيم ده‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌دهه‌م بارزانى هه‌رێمى کوردستانى جێهێشت و رایگه‌یاند:" ناتوانێت له وڵاتێک‌دا بمێنێته‌وه که تورکیا داگیرى بکات و حکومه‌تى هه‌رێمیش بێده‌نگ بێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ى ئایارى 2021، ئه‌دهه‌م بارزانى سه‌رۆکى پێشووى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له سلێمانى به ئاژانسى فوراتى راگه‌یاندووه، ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک له خاکى کوردستان هه‌ڵنه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له ماوه‌یه‌کى نزیکدا به بزووتنه‌وه‌ى گه‌لى شۆڕشگێڕییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه و له‌م رووه‌وه خه‌باتم هه‌یه و گه‌ل پشتیوانيم ده‌کات".
هاوکات بارزانى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که" جگه له بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕى بڕواى به هیچ حیزبێک نییه، بۆ ئه‌وه‌ش خه‌بات و هه‌وڵى هه‌یه و له ماوه‌یه‌کى نزیکدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان.
رۆژى 29ى ئه‌م مانگه ئه‌دهه‌م بارزانى له پۆستێکى فه‌یسبووکدا رایگه‌یاندبوو، ده‌ڤه‌رى بادینان که‌وتووه‌ته به‌ر شاڵاوێکى چڕى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و ده‌وڵه‌تى تورکیا هه‌ر جوگرافیا و ناوچه‌یه‌کى له‌رووى سوپایى داگیر کردبێت، هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ى لێ نه‌کردووه ، باسیله‌وه‌شکردبوو، کاتى لێدانى زه‌نگى مه‌ترسیى هاتووه.
