هێڤیدار ئه‌حمه‌د: چه‌کدارانى تورکیا داره‌کانى بادینان ده‌دزن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" به به‌ڵگه چه‌کدارانى تورکیا، له ده‌ڤه‌رى سندییا له قه‌زاى زاخۆ به‌ربوونه‌ته دار و به‌ردى ئه‌و ده‌ڤه‌ره و ده‌یانبڕن و ده‌یاندزن".
هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى پارتى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک، چه‌ند وێنه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه و نووسیوییه‌تی:" به به‌ڵگه چه‌کدارانى تورکیا، له ده‌ڤه‌رى سندییا له قه‌زاى زاخۆ به‌ربوونه‌ته دار و به‌ردى ئه‌و ده‌ڤه‌ره و ده‌یانبڕن و ده‌یاندزن".
ناوبراو نوسیویه‌تى:" ئه‌و دارانه‌ى تورکیا ده‌یانبڕنه‌وه ته‌مه‌نییان سه‌رووى ١٠٠ ساڵه و له گونده‌کانى سنات، مێرگه شیش، که‌لۆک و ماسیسن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى نووسیویشیه‌تی، داوا له حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ده‌کات رێگاى دبلۆماسى و یاسایى بگرنه‌به‌ر و داوا له کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیش بکه‌ن ئه‌م داڕبڕینه بوه‌ستێنن.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رۆژنامه‌ى هاوڵاتى له‌ژماره(1920) به مانشێتێکى گه‌وره له‌لایه‌ره یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه که چه‌کارانى تورکیا داراى ته‌مه‌ن سه‌د ساڵه‌یان بریووه‌ته‌وه.
بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى ئه‌م لینکه بکه‌ن:
https://hawlati.co/page_detail?smart-id=19490
