نێچيرڤان بارزانى: يه‌كێتى خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێز و سه‌ره‌كيه له پرۆسه‌ى سياسى و ده‌سه‌ڵاتدارى
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتى نيشتمانيى كوردستان له يادى 46 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيدا رایگەیاند" ئه‌مڕۆ يه‌كێتى يه‌كێكه له‌و لايه‌نانه‌ى خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێز و سه‌ره‌كين له پرۆسه‌ى سياسى و ده‌سه‌ڵاتدارى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا".
دەقی راگەیاندراوەکە:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، له يادى 46 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له خۆيان و له ڕێگه‌ى ئه‌وانيشه‌وه له ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى و ته‌واوى كاديران و جه‌ماوه‌ر و لايه‌نگرانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان وه‌ك هێزێكى سياسيى سه‌ره‌كيى كوردستان خاوه‌ن ڕۆڵێكى دياره له مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى ئازادى و به‌ديهێنانى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ئه‌مڕۆش يه‌كێكه له‌و لايه‌نانه‌ى خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێز و سه‌ره‌كين له پرۆسه‌ى سياسى و ده‌سه‌ڵاتدارى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا.
به‌ڕێزيان ڕۆڵ و ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى له‌پێناو تهبايى و يهكڕيزى و پێكهوهيى و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى گه‌لى كوردستاندا به گرنگ و پێويست زانى، هه‌روه‌ها له‌م ياده‌دا سڵاو و دروودى بۆ گيانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال نارد و دووپاتى كرده‌وه كه به ڕێز و شكۆوه يادى دهكهينهوه.
لاى خۆيانه‌وه به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان سوپاس و پێزانينى خۆيان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختيان له تهبايى و يهكڕيزى و پێكهوهيى له‌پێناو پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كرده‌وه.
لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڵاڵە کرا، کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە 27ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراو لە رۆژی 1-6-1975بەفەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندرا.
