بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە هاوڵاتیەكی مەدەنی لە بادينان بریندار بوو

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە هاوڵاتیەكی مەدەنی لە گوندی هروور بریندار بووە و تائێستاش بۆردومانەكان بەردەوامە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، 1ی حوزەیرانی 2021  بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە هاوڵاتیەكی مەدەنی لە گوندی هروور بریندار بووە، ناوی رەمەزان عەلییە و دانیشتووی گوندەکەیە، ئێستا لە بنکەی تەندروستیی بێگۆڤا چارەسەری تەندروستی بۆ دەکرێت. 

شەوی رابردووش دەوروبەری گوندی هروور لەلایەن سواى تورکیاوە تۆپباران کرا.

 زیاتر لە مانگێکە بە بیانوی بونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) توركیا دەستی كردووە بە ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ خاكی هەرێمی كوردستان و تائێستا زیاتر لە 45كم هاتۆتە ناو خاكی هەرێمەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار