بافڵ تاڵهبانى: ڕێگەنادەین ژیانو قوتی ھێزی پێشمەرگە بخرێتە ناو کێشمەکێشو ململانێکانەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵهبانى هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند"ڕێگەنادەین لەپرسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا ناهاوسەنگی دروستبکرێت" و دەڵێت" لەڕێگەی نوێنەرەکانمانەوە لەحکومەت داوامانکردووە ئەم کێشەیە بەخێرایی چارەسەربکرێتو ڕێگەنەدرێت ژیانو قوتی ھێزی پێشمەرگە بخرێتە ناو کێشمەکێشو ململانێکانەوە".
ئەمڕۆ سێ شەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی لهپهیجى فهرمى بڵاوكراوهتهوه، سەردانی فەرماندەی ھێزەکانی 70ى پێشمهرگهى كردوهو كۆبونهوهیهكى ئهنجامداوه.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، لەبارەی یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەو پێشخستنی توانا سەربازییەکانو پێداچوونەوە بەپەیکەری یەکە سەربازییەکان، تاڵهبانى وتویهتى:"یەکێتی پاڵپشتیو ھاوکاری سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە دەکاتو دەمانەوێت ھێزێک بونیادبنێینەوە کە لەئاست گۆڕانکارییە ئەمنیو سەربازییەکان بێت".
ئهوهشى وتوه، "بەڵام ڕێگەنادەین لەم پرۆسە نیشتمانییەدا بەرژەوەندی حزبی زاڵبکرێتو ناھاوسەنگی دروستبکرێت، دەبێت لە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بنەماکانی یەکسانی، دادپەروەرییو نیشتمانی ڕەچاوبکرێت".
ئهوهش هاتوه، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی فەرماندەی ھێزەکانی حەفتای بەرچاوڕوونکرد لەسیاسەتی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو چەند ڕاسپاردەو بڕیارێکی دەرکردوه لەپێناو سەقامگیریی زیاتری ئاسایشو ئارامی لەھەرێم بەتایبەت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کە بۆشایی ئەمنیی تێدایەو لەئێستادا لەچوارچێوەی ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆن لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان ھەماھەنگی دەکرێتو بەرنامەو پلان بۆ ئارامی زیاتر لەو سنوورانە دادەنرێت.
سەبارەت بەژیانو گوزەرانی پێشمەرگەو دواکەتنی مووچەی چەند لیوایەکی ھاوبەش، ھاوسەرۆکی یەکێتی ئاشكرایكردوه، "لەڕێگەی نوێنەرەکانمانەوە لەحکومەت داوامانکردووە ئەم کێشەیە بەخێرایی چارەسەربکرێتو ڕێگەنەدرێت ژیانو قوتی ھێزی پێشمەرگە بخرێتە ناو کێشمەکێشو ململانێکانەوە".
