مەسرور بارزانی داوای پشگیری حكومەت لە یەكێتی دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 46ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی رایگەیاند" داوا دەكەم یەکێتی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان."

ئەمڕۆ سێ شەممە، 1ی حوزەیرانی 2021  مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 46ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی تویتێكی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی  "پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە."

داواکەی مەسرور بارزانی لە یەکێتی بۆ پشتیوانیکردنی کارنامەی حکومەت، وەکو خۆی ئاماژەی پێکردووە، "بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان."ـە. 

لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڵاڵە کرا، کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە 27ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراو لە رۆژی 1-6-1975بەفەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار