سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە حکومەت

"چیتر ناتوانم بەرگە بگرم و ببمە داپۆشەرى هەموو ئەو ناشرینیانەى لەهەرێمى کوردستان هەیە"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە حکومەت بۆ ئامادەبوونی لەکۆبوونەوەى پەرلەمان بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی مووچە. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،"پەرلەمانتاران داواى ئامادەبوونى حکومەتیان کردووە لەکۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ قسەکردن لەسەر کەمى تەمویلى موچە، ئێمەش هەفتەیەکمان داوەتە حکومەت بۆ ئامادەبوونى".  

ئەوەشی خستەڕوو،" ٥٦ ئەندامی پەرلەمان داوای دانیشتنیانی پەرلەمانیان  کردووە بەبێ ئامادەبونی حکومەت، لەبەرامبەردا ٦٥ ئەندامی دیکە داوای ئامادەبونیان کردوە بۆ قسەکردن لەسەر دابینکردنی شایستەی دارایی موچەی فەرمانبەران 

سەرۆکی پەرلەمان وتیشی:" پێمباشە کۆبوونەوەکەى پەرلەمان بەرهەمدار بێت نەک تەنها بۆ دروشم بێت".    

رێواز فایەق ئاماژەی بەوەشکرد: "چیتر ناتوانێت بەرگە بگرێت و ببێتە داپۆشەرى هەموو ئەو ناشرینیانەى لەهەرێمى کوردستان هەیە و من بەشێک نیم لەو مێژووە ناشیرینیەی کە لە ئێستا و رابردووشدا هەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار