لاهور شێخ جه‌نگی: له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانییه‌كی پاك به‌رده‌وامین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایگەیاند “ یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوسه‌نگكردنی هێز، بۆ راستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی پاك، به‌رپرسیار، نیشتمانی و نوێنه‌ری خه‌ڵك، به‌رده‌وامه. یه‌كێتی به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ به‌و پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌ده‌دات كه مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بكه‌ن.
لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڵاڵە کرا، کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە 27ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراو لە رۆژی 1-6-1975بەفەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندرا.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاواتی ده‌یان هه‌زار شه‌هید، سه‌نگه‌ری به‌رده‌وامی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه و، رێی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ گه‌یشتن به مافی ره‌وای چاره‌ی خۆنووسین. ١ی٦ پیرۆز بێت له كه‌سوكاری شه‌هید و تێكۆشه‌رانی رێكخستن.
له‌پاڵ پابه‌ند بوونی ته‌واو به بنه‌ماكانی ئاشتی و ئازادی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین، یه‌كێتییه‌كه‌تان قه‌ڵایه بۆ پاراستنی هه‌رێم، پارێزه‌ره بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركوك، له‌شكره بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، بره‌وه بۆ خه‌باتی مافه‌كان و مكوڕه بۆ شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵی
یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوسه‌نگكردنی هێز، بۆ راستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی پاك، به‌رپرسیار، نیشتمانی و نوێنه‌ری خه‌ڵك، به‌رده‌وامه. یه‌كێتی به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ به‌و پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌ده‌دات كه مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بكه‌ن.
یه‌كێتییه‌كه‌تان، دنیابینییه‌ك نییه به‌سه‌ربچێ، هه‌وڵێك نییه شكست بهێنێ، هێزێك نییه په‌راوێز بخرێ و حزبێك نییه كۆڵ بدا. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێویستییه‌كی مێژووكرده به رووی سه‌ختییه‌كاندا، ئه‌سته‌م شكێنه، زیندووه و نوێ ده‌بێته‌وه، حزبێكه له ناوچه‌یه‌ك و توێژێك و سه‌رده‌مێكدا قه‌تیس ناكرێ.
خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان گه‌واهیده‌ری راستگۆیی یه‌كێتیین له كوردایه‌تیدا، گۆشه‌ی زیندانه‌كان شایه‌تحاڵی وره‌به‌رزی و كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیانی سه‌ركرده‌كانمانن. بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی و پێگه‌كه‌ی و، تا خه‌باتكارێك هه‌بێت بۆ ئازادی، یه‌كێتیی نیشتمانیی خه‌بات ده‌كات.
بۆ ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی شایسته له ناوخۆی هه‌رێم، یه‌كێتییه‌كه‌تان له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌ستی هاوكاری ده‌داته ده‌ست پارچه‌كانی تری كوردستان و، له گۆڕه‌پانه عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا، دۆست و پشتیوان له ده‌وری به‌ها ره‌واكانی كۆ ده‌كاته‌وه.
له‌م ساڵیاده‌دا سه‌ری رێزی نه‌وازش بۆ رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان و سكرتێری كۆچكردوو و مامی گه‌وره‌مان، مام جه‌لال داده‌نه‌وێنین. به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كڕیزی و تا یه‌كگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه یه‌كێتییه نیشتمانییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی به خوێن و ماندوبوونی سه‌دان هه‌زار تێكۆشه‌ر، شۆڕشی نوێی هه‌ڵگیرساند، راپه‌ڕینی سه‌رخست، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی دامه‌زراند، سه‌دامی خست، شه‌ڕی دژ به تیرۆری كرد، به سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌شدا زاڵ ده‌بێت.
