وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی دوو ڕۆژی دیكەی ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند “ رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “ رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت.
هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە 895 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچە.
بڕیاربوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 25ـی مانگ و مانگانە مووچە دابەش بکات، ئەو لیستە بۆ چەند مانگێک بەوشێوەیە بەردەوام بوو، بەڵام بۆ مانگی ئایار دابەشکردنی مووچە دواکەوت.
