"لەچوار مانگدا زیاتر لەهەزار توشبوی شێرپەنجە تۆماركراون"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە، رایگەیاند لەشاری سلێمانی لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لەهەزارو ٣١ توشبوی شێرپەنجە تۆمار كراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی حوزەیرانی 2021 یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لەهەزارو ٣١ توشبووی نوێی شێرپەنجە لەئەمساڵدا، 80%یان دانیشتووی پارێزگای سلێمانیو هەڵەبجەن، 9%ی دانیشتووی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمن، ئەوانەی تر دانیشتووی پارێزگاكانی عێراقن.
راشیگەیاند "لەو ژمارەیە 76 یان لەخوار تەمەنی 18 ساڵیەوەن كە دەكاتە 7%ی كۆی توشبووان، كێشەی نەبوون و كەمی دەرمانیان هەیە و %2ی پارە دەدرێت بەو كۆمپانیایانەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكەن، بۆیە ئێستا ئامادەنین دەرمانیان پێ بفرۆشن".

بابهتی پهیوهندیدار