که‌جه‌که له‌باره‌ى له‌شکرکێشى تورکیا بانگه‌وازێک ئاڕاسته‌ى لایه‌نه‌کانى باشوور ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) رایگه‌یاند، سوپاى تورکیا ته‌نیا بۆ داربڕین نه‌هاتووه و به‌ڵکو بۆ داگیرکارى هاتوه داگیرکاریش واته سوتاندن و بڕینى دارستان و دزینى هه‌مو میراتى که‌لتورى و مێژویی"و داوا له‌لایه‌نه‌کان ده‌کات له دژى ئه‌م هێرشانه‌ى سوپاى تورکیا بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کى حوزه‌یرانى 2021، کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که له‌سه‌ره‌تاى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیاوه تائێستا 13 جار "چه‌کى کیمیایى قه‌ده‌غه‌کراوى به‌کار هێناوه و به ده‌یان گه‌ریلاى ئازادى له ئه‌نجامى ئه‌م کیمیابارانه‌دا شه‌هید بون، ده‌یان گوند چۆڵ کراون و به هه‌زاران دۆنم دارستان و زه‌وى و باخى گونده‌کان سوتێنراون".
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) داواش له‌لایه‌ن کوردییه‌کان ده‌کات که به گیانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمانى کوردستان، هه‌روه‌کو چۆن له کاتى به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى هێرشه‌کانى داعشدا، "له دژى ئه‌م هێرشه جینۆسایدییه سوپاى تورکیاش بوه‌ستنه‌وه و هه‌مو هێزى سیاسى و جه‌ماوه‌رى و دیپلۆماسى و سه‌ربازى خۆیان به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داگیرکارى و پشتیوانى له به‌رخوه‌دانى گه‌ریلا ته‌رخان بکه‌ن".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که):
له شه‌وى 23ى نیسانه‌وه ده‌وڵه‌تى تورکیا شاڵاوێکى مه‌زنى داگیرکارى له دژى باشوورى کوردستان ده‌ستپێکردووه. ئامانجى ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌م شاڵاوه داگیرکارییه سڕینه‌وه‌ى هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد و لکاندنى باشوورى کوردستانه به ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى نوێ. هه‌ر بۆیه له هیچ دڕنده‌یى و کارى نامرۆڤانه و پێشێل کردنى هیچ یاسایه‌کى نێونه‌ته‌وه‌یى سڵ ناکاته‌وه. گه‌ریلاى ئازادى کوردستان هه‌ر له رۆژى یه‌که‌مه‌وه به گیانى خۆڕ‌اگرى و گیانبازى له‌دژى سوپاى داگیرکه‌ر له‌ناو شه‌ێ و پێکدادانى قورس دان و داستانى مێژوویى تۆمار ده‌که‌ن. شه‌ێ و خۆڕ‌اگرى گه‌ریلاى ئازادى کوردستان له هه‌مانکاتدا شه‌ڕى پاراستنى هه‌موو پێکهاته‌کانى کوردستان و عێراقه. سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا له‌به‌ر چاوى دونیاوه بۆ شکاندنى ئه‌م خۆڕاگرییه تا ئێستا 13 جاران چه‌کى کیمیایى قه‌ده‌خه‌کراوى به‌کار هێناوه و به ده‌یان گه‌ریلاى ئازادى له ئه‌نجامى ئه‌م کیمیابارانه‌دا شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها به ده‌یان گوند چۆڵ کراون، به هه‌زاران دۆنم دارستان و زه‌وى و باخى گونده‌کان سوتێنراون. به‌م شێوه‌یه به‌شێکى هه‌ره گرنگ و ستراتیژیکى نیشتمانى ئێمه که به‌هه‌شتى سه‌ر رووى زه‌وییه به‌ره‌و نه‌مان و کاولبوون ده‌ڕوات. هه‌ربۆیه ئه‌رک ده‌که‌وێته سه‌ر هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانى عێراق و باشوورى کوردستان و هه‌روه‌ها هێزه سیاسیه‌کان و گه‌لى هه‌ر چواربه‌شى کوردستان که شانبه‌شانى گه‌ریلا له دژى ئه‌م داگیرکارییه هه‌ڵوێستى و نیشتمانى و سیاسى خۆیان ده‌رببڕن. جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه که فراکسیۆنى PDK له په‌رله‌مانى ئێراق و وته‌بێژى سه‌ربه PDK له حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له جیاتى ئه‌وه‌ى ئه‌رکى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى خۆیان به‌جێ بێنن و له‌ئاست به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقى و مێژویى ئه‌م قۆناخه‌دا بن، به شێوه‌یه‌کى زۆر شه‌رمنانه ره‌خنه له ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌گرن و به تۆمه‌تبار کردنى بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى کوردستان ره‌وایه‌تى به داگیرکارى تورکیا ده‌به‌خشن. له کاتێکدا ده‌وڵه‌تى تورکیا له هه‌نگاوێکى زۆر ستراتژیکى خۆیدا هه‌وڵى داگیرکردنى باشوورى کوردستان ده‌دات، له جیاتى بانگه‌وازى بۆ تێکۆشان له دژى داگیرکاری، هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌نیا داربڕین و تاڵانکردنى دار بکه‌نه رۆژه‌ڤ. له جیاتى ئه‌وه‌ى که پاڵپشتى له هه‌ڵوێستى نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ى گه‌ل بکه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن که پاکانه بۆ تاوانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بکه‌ن و گه‌له‌که‌مان له هه‌ڵوێست گرتنى نه‌ته‌وه‌یى سارد بکه‌نه‌وه. ده‌ره‌نجامى ئه‌م جۆره کاردانه‌وه شه‌رمنانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى PDK ته‌نیا هاندانى تورکیایه بۆ هه‌رچى زیاتر داگیرکردنى باشوورى کوردستان و عێراق. بڕین و تاڵانکردنى دار ته‌نیا یه‌کێکه له ره‌هه‌نده‌کانى داگیرکاری. ده‌وڵه‌تى تورکیا ته‌نیا بۆ داربڕین نه‌هاتووه، بۆ داگیرکارى هاتووه. داگیرکارى واته سوتاندن و بڕینى دارستان و هه‌موو باخ و موڵک، واته به‌کار هێنانى چه‌کى کیمیایی، واته تاڵانکردنى هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وی، واته دزینى هه‌موو میراتى که‌لتوورى و مێژوویی، واته کۆچبه‌رکردنى خه‌ڵک له سه‌ر زێدى باب و باپیرانیان، واته گۆڕینى دیمۆگرافیا و پاکتاوى ئه‌تنیکى و ئایینی. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ى تورکیا هه‌مووى ئه‌مانه له‌خۆوه ده‌گرێت و هیچ جیاوازییه‌کى له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانى داعش نییه.
له‌و بڕوایه‌داین که گه‌له‌که‌مان له هه‌ر چواربه‌شى کوردستان، به تایبه‌ت له باشوور زۆر باشتر له ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌م داگیرکارییه ده‌خوێننه‌وه و زۆر بوێرانه‌تر هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. هه‌ڵوێست و چالاکییه‌کانى گه‌لى نیشتمانپه‌روه‌ر، که‌سایه‌تى سیاسى و ئایینى و رۆشنبیرى له سه‌رتاره‌سه‌رى جیهان و کوردستان له دژى ئه‌م داگیرکاریه خاوه‌ن نرخ و به‌هاى به‌رزى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و ئینسانین و جێگاى رێز و پێزانینن. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى که پاشه‌کشه به‌م داگیرکارییه بکرێت، هه‌ڵوێست و چالاکى زۆتر پێویسته. داگیرکارى ته‌نیا له رێگه‌ى تێکۆشان و خۆڕ‌اگرى هه‌مه‌لایه‌نه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه هه‌ربۆیه بانگه‌وازى له هه‌موو چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگاى کوردستان و دۆستانى گه‌لى کورد له سه‌تارسه‌رى جیهان ده‌که‌ین که شانبه‌شانى گه‌ریلا و به پێشخستنى چالاکى هه‌مه‌ره‌نگ هه‌رچییان له ده‌ست دێت بیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پێکه‌وه بتوانین شکست به‌م داگیرکارییه بهێنین و ژیانێکى ئازاد له سه‌ر نیشتمانى ئازاد ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین. هه‌روه‌ها بانگه‌وازى له هه‌موو پارت و هێزه سیاسیه‌کانى باشوورى کوردستان ده‌که‌ین که به گیانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمانى کوردستان، هه‌روه‌کو چۆن له کاتى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى هێرشه‌کانى داعشدا، له دژى ئه‌م هێرشه جینۆسایدییه سوپاى تورکیاش بوه‌ستنه‌وه و هه‌موو هێزى سیاسى و جه‌ماوه‌رى و دیپلۆماسى و سه‌ربازى خۆیان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داگیرکارى و پشتیوانى له به‌رخوه‌دانى گه‌ریلا ته‌رخان بکه‌ن.
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK
1ى حوزه‌یرانى 2021
