هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ووردبینى کردن له‌داهات و خه‌رجیه‌کان رێککه‌وتن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى نێوان وه‌فدى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵى له‌سه‌ر رێوشوێن و میکانیزمى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو دیوانى چاودێرى دارایى عێراق و هه‌رێم رێککه‌وتن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌کى حوزه‌یرانى 2021، وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "له‌چوارچێوه‌ى دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانى وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له به‌غداد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵیى و هه‌رێمى کوردستان به‌رێوه‌چوو."
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له ئاوات شێخ جه‌ناب و ئومێد سه‌باح و ئامانج ره‌حیم و خالد چاوشلى سه‌رۆکى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم و فارس عیسا و سه‌میر ھه‌ورامى ئاماده‌ى بوون، رێوشوێن و میکانیزمى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵیى و هه‌رێم به فه‌رمى واژۆکرا.
هاوکات، جه‌ختکراوه‌ته‌وه پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ئاماده‌کردنى راپۆرتێک تا ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بکرێت، به‌مه‌به‌ستى ئاسانکارى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق له پێناوى خه‌رجکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم که له‌مادده‌ى 11ى یاساى بودجه‌دا هاتووه.
له‌به‌رامبه‌ردا، وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى خۆى نیشاندا که هه‌موو ئاسانکاریى و ئاماده‌کارییه‌ک بکات بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى دارایى فیدڕاڵ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم ئه‌رکه‌کانى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن له چوارچێوه‌ى ئه‌و میکانیزمه‌ى له‌سه‌رى رێکه‌وتون و به گوێره‌ى یاسا به‌رکاره‌کان.
