هێمن هه‌ورامى نیگه‌رانییه‌کانى په‌رله‌مانى گه‌یانده کونسوڵى تورکیا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر ڕه‌وشى ناوچه سنوورییه‌کان، به‌ناوى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نیگه‌رانیى قووڵ و ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر زیانپێگه‌یاندن گه‌یانده کونسوڵى تورکیا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌کى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، پێشوازیى له‌هاکان کاراچاى کونسوڵى گشتیى کۆمارى تورکیا له‌هه‌رێمى کوردستان کرد.
له‌گفتوگۆیه‌کدا باس له‌ڕه‌وشى سیاسیى کوردستان و کاره‌کانى په‌رله‌مان و ئاماده‌کارییه‌کانى ده‌ستوورو گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى بودجه‌ى 2021 و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم کرا.
هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر ڕه‌وشى ناوچه سنوورییه‌کان، به‌ناوى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نیگه‌رانیى قووڵ و ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر زیانپێگه‌یاندن به‌ژیان و ئاقارى گوندنشینه‌کانى گونده‌کانى سنوورى ناحیه‌ى ده‌رکارو باتیڤاو کانى ماسى خرایه‌ڕوو که‌به‌هۆى شه‌ڕى تورکیا‌و په‌که‌که هاتووته ئارا.
هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که هه‌رێمى کوردستان بژارده‌ى شه‌ڕو په‌لامار له‌هه‌رلایه‌که‌وه بێت ره‌تده‌کاته‌وه‌و داواشیکرد سه‌روماڵى هاووڵاتییانمان له‌ناوچه سنوورییه‌کان و سروشتى ناوچه‌که پارێزراوبن و قه‌ره‌بووى زیانلێکه‌وتووان بکرێته‌وه‌و کۆتایى به‌زیانگه‌یاندن به‌ژیان و ئاقارى گوندنشینانى ناوچه‌که بهێندریت.
