کۆبونه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى و به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵه‌وه کردووه.
قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار گفتوگۆمان کرد سه‌باره‌ت به رێڕه‌وى کۆبوونه‌وه‌کانمان بۆ داڕشتنى میکانیزمێکى گونجاو له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدرال سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى ٢٠٢١".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند"کۆبوونه‌وه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و ئاماده‌کارى ته‌واویشمان کردووه بۆ پابه‌ند بوون به‌یاساکه به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستھێنانى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم".
هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، به‌رهه‌م ساڵح باسى له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له رێگه‌ى لێکتێگه‌شتن و دیالۆگى جددى و خواستى هاوبه‌ش بێته‌دى به ئاڕاسته‌ى ھێنانه‌دى به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان.
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که به‌گرنگى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان، به‌تایبه‌تى بابه‌تى بودجه‌ى گشتى به گوێره‌ى ده‌ستوور و یاسا و پاراستنى مافى ھاووڵاتیانى عێراق و ھه‌رێمى کوردستان و مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانى هه‌رێمى کوردستان بێ جیاوازی.
