كەشتیەكی سەربازی ئێران لە دەریای عومان نقوم بوو

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

كەشتیەكی سەربازی ئێران لە دەریای عومان ئاگری گرت و نقوم بوو هێزی دەریایی سوپای ئێران دەڵێت" ئاگرەکە بۆ بەشە جۆراوجۆرەکانی کەشتییەکە تەشەنەی سەندووە، کۆنترۆڵکردنی ئەستەم بووە".

کەشتی خارک، کەشتییەکی تایبەت بە دابینکردنی سووتەمەنی و کەلوپەل بووە بۆ کەشتییە جەنگییەکان، لە ساڵی 1977 لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئێران دروستکراوە. کەشتییەکە لە دوای کەشتیی مەکران، دووەم گەورەترین کەشتی سەربازی ئێرانە.دوای 20 كاتژمێر نەتوانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و کەشتییەکە نقوم بوو. 

پەیوەندییەکانی ناوچەی دووی هێزی دەریای سوپای ئێران لە بەندەری جاسک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان رایگەیاند، دوای ئەوەی کەشتی سەربازیی "خارک" ئاگری گرت، هێزەکانی نێو کەشتییەکە رزگارکران و گوازرانەوە وشکانی.

هێزی دەریایی سوپای ئێران  ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "هۆکاری ئاگرکەوتنەکەی ئاشکرانەکراوە، کەشتییەکە کەشتییەکی پشتیوانی و راهێنان بووە، چونکە ئاگرەکە بۆ بەشە جۆراوجۆرەکانی کەشتییەکە تەشەنەی سەندووە، کۆنترۆڵکردنی ئەستەم بووە.

لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، هەوڵی کەشتییەکان و دامودەزگا سەربازی و ناسەربازییەکانی دیکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بێ ئاکام بووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار