عێراق پێنج سەد ملیار دینار بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان تەرخان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند بڕیاردراوە بودجەیەکی تەواوکاری بەبەهای پێنج سەد ملیار دینار تەرخان بکرێت بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی کوالیتی ئەو مادە خۆراکیانەی دابەش دەکرێن.
ئەمڕۆ چوار شەممە، 2 حوزەیرانی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەراگەیانراوێکدا رایگەیاند " داوا لە وەزارەتی دارایی کراوە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەهەوڵەکان بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەو بەرزکردنەوەی کوالیتی مادەکانی، بڕی پێنج سەد ملیار دینار بۆ وەزارەتی بازرگانی تەرخان بکرێت".
بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرەڕای بونی چەندین مادەی خۆراکی لەناو بەشەخۆراکی مانگانە، بەڵام لەئێستادا تەنها ئارد، زەیت، برنج و شەکر بەڕێژەی جیاوازی لەهەرمانگێکدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای مادەی 50ی یاسای بودجەی ساڵی 2021 دراوە.
