ئەنجوومەنی دادوەری عێراق: ھەرێمی كوردستان ٣٠١ تۆمەتباری رادەستكردین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی  عێراق، رایگەیاند، تا ئێستا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ھەرێمی كوردستان، ٣٠١ تۆمەتباری رادەستكردوون.

ئەمڕۆ چوار شەممە، 2 حوزەیرانی 2021 موسلم موتعەب مودەب، سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی كوردستان بە سێ كاروان، ٣٠١ تۆمەتبار كە بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیركراون و زۆربەیان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراون رادەستی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و دادگاكانی عیراقی فیدراڵ كردووە

 سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق وتی:"لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٩٠ تۆمەتبار و لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٣٥ تۆمەتبار و لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ١٧٦ تۆمەتبار لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی كوردستانەوە رادەستی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و دادگاكانی عێراقی فیدراڵ كراون".

پێشتر سەرۆكی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر، برایم ئیسماعیل حەمد خۆشناو رایگەیاندبوو، لە ماوەكانی رابردوودا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ھەرێمی كوردستان، سەدان داواكراوی رادەستی دادگاكانی فیدراڵی كردووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار