عەلی حەمە ساڵح: گەورەترین کێڵگەی نەوت بەرەو وشکبونی یەکجاری دەڕوات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند " ئێستا بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق نزیکەی حەوت ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، بەوەش گەورەترین کێڵگەی نەوتی کوردستان بەرەو وشکبونی یەکجاری دەڕوات".
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند " ساڵی 2015، بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق سەدو چل و هەشت ھەزار بەرمیل بو ھات بۆ هەشتاو هەشت ھەزار بەرمیل، ساڵ بەساڵ بەرھەمی ئەم کێڵگە کەمی کرد، بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لە بیرە نەوتیەکان کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵی بیرە نەوتیەکان بو، دواتر کۆنتڕۆڵ نەکراو بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخان نەکراوە، بەردەوام نامەی ھۆشداریانداوە بەڵام کەس گوێی نەگرت.
دەقی نوسینەكەی:...
دوا نامە لە بارەی وشکبونی کێڵگەی نەوتی تەقتەق
گەورەترین کێڵگەی نەوت بۆ وشکبون
بەھۆی ئەو فشارەی لە بیرە نەوتیەکانی ئەم کێڵگە کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵبوو، ھەموو ساڵێک ھۆشداری دەدەین کە ئەم دۆخەی کێڵگەی نەوتی تەقتەق چارەسەر بکرێ..
ساڵی ٢٠١٥، بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق (١٤٨) ھەزار بەرمیل بوو، ساڵ بەساڵ بەرھەمی ئەم کێڵگە کەمی کرد.. بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لە بیرە نەوتیەکان کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵی بیرە نەوتیەکان بوو.
دواتر کۆنتڕۆڵ نەکراو بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخان نەکراوە... بەردەوام نامەی ھۆشداریمانداوە بەڵام کەس گوێی نەگرت..
سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ بەرھەمی ڕۆژانەی نەوت لە (١٤٨) ھەزار بەرمیلەوە ھات بۆ (٨٨) ھەزار بەرمیل.
ساڵی ٢٠١٧ گەشتە(١٨) ھەزار بەرمیل.
ساڵی ٢٠٢٠ گەشتە (٩.٦٧٠) بەرمیل نەوتی نەوتی ڕۆژانە..
ئێستاش بەرھەمی نەوت نزیکەی (٧) ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیەو بەمەش گەورەترین کێڵگەی نەوتی کوردستان بەرەو وشکبونی یەکجاری دەڕەوات..
کۆمپانیای سەرکار genel energy تورکی و ttopco یە..
چەندین جاریش ھەوڵدراوە لە دەرەوەی کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر بکرێت بۆ دیاری کردنی ھۆکارەکان بەشێوەیەکی وردتر، ڕێگا نەدراوە!
ئەمە دوایەمین نامەی منە لەسەر ئەم پرسە، شەش ساڵە داوادەکەم ڕێگا لەم وشکبونە بگیرێت و بودجەی پێویست تەرخانبکرێت، کەس گوێ ناگرێت... کەسیش باکی نیە...
بەدڵنیایی لە بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەی ئێستا وشکبوونی یەکجاری ڕوودەدات..
