ئازاد محه‌مه‌د: پاره‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ دراوه به مووچه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌ییاند له‌ڕابردوودا بڕى حه‌وت ملیار و 618 ملیۆن دینار بۆ راکێشانى پڕۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په- چه‌مچه‌ماڵ دابینکرابوو، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، ئه‌و پاره‌یه دراوه به مووچه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دووى حوزه‌یرانى 2021، سه‌رۆکى پارێزگاى سلێمانى و وه‌فدیکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا سه‌ردانى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیان کرد، له‌کۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌که‌دا ئازاد محه‌مه‌د، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هه‌رێمى کوردستان تووشى وشکه‌ساڵى بووته‌وه بۆ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ کێشه‌که زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى 30ساڵه نه‌توانراوه ئاوى خواردنه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ دابین بکرێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختیکرده‌وه له‌چاره‌سه‌رى کێشه‌ى که‌م ئاوى دابینکردنى ئاو بۆ هاوڵاتیانى قه‌زاکه ئه‌ویش ڕاکێشانى ئاوى گۆپته‌په- چه‌مچه‌ماڵه، "ئه‌و بودجه‌یه‌ى له‌ڕابردوو بۆى دابین کرابوو بهدهرخستهیهکى نوێ بۆ زیندوو بکرێته‌وه، به‌خۆشحالیه‌وه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى نوسراوێکى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه له‌دوو خاڵدا داواى دوو بڕه پاره‌ى کردووه، ئه‌ویش بڕى حه‌وت ملیار و 618 ملیۆن دیناره".
هاوکات، سه‌باره‌ت بهدهنگوى دیارنه‌مانى ئه‌و بڕه پاره‌یه که بۆ ڕاکێشانى ئاوى گۆپته‌په چه‌مچه‌ماڵ دانرابوو، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى وتى "ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌هۆى قه‌یرانى دارایی، ڕاکێشرایه‌وه بۆ مووچه‌ى مووچه‌خوران".
