"گێڕانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کان پشتیوانى له به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌کات"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌مڕۆ له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى باڵا و که‌سایه‌تى عێراق ئه‌نجامدا و تێیدا وێڕاى جه‌ختکردنه‌وه له‌گرنگى پرۆژه یاساى گێڕانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کانى عێراق راشیگه‌یاند:" ئه‌و پرۆژه‌یه پشتیوانى له ھه‌وڵه‌کانى به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌کات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دووى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌نراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار به‌رهه‌م ساڵح، له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له حه‌سه‌ن که‌عبی، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌کانى ده‌ستپاکى و یاساى و دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆکى ده‌زگاى داواکارى گشتى و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى و سه‌رۆکى دیوانى چاودێرى دارایى ئه‌نجامدا.
له‌میانى کۆبونه‌وه‌که‌دا به تێروته‌سه‌لى باس له پرۆژه‌یاساى گێرانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کانى گه‌نده‌ڵى کرا که له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى کۆماره‌وه ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کراوه.
هه‌روه‌ها دووپاتکراوه‌ته‌وه له‌گرنگى و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساکه به‌و پێیه‌ى ته‌واوکه‌رى یاساکانى دیکه‌ى تایبه‌ت به به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه و پشتیوانى گه‌وره‌ش ده‌کات له هه‌وڵ و کۆششه نیشتمانییه‌کان که له‌وباره‌وه له‌ئارادان، ھه‌روه‌ھا ئاماژه کرا به رۆڵى گرنگى ده‌زگاى یاسادانان له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه، له کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ى به مه‌ترسى و کاریگه‌رییه خراپه‌کانى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى کرد بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ى په‌ره‌پێدان و کایه‌ى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و دۆخى گشتى وڵات، راشیگه‌یاند:" پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌کى جددى له‌و باره‌وه بکه‌ین و گشت دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى ده‌وڵه‌تیش تیایدا به‌شداربن و به هه‌مولایه‌ک په‌تاى مه‌ترسیدارى گه‌نده‌ڵى سنوردار بکه‌ین، چونکه به‌رده‌وامى ئه‌و دیارده‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى جددیه بۆ سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ى وڵات و بونیادنانه‌وه و ئابورى وڵات په‌کده‌خات."
هه‌ر له‌و چوراچێوه‌یه‌دا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ى به‌وه کرد پرۆژه‌یاساکه هه‌نگاوێکى گرنگه به ئاڕاسته‌ى ته‌واوکردنى هه‌وڵ و کۆششه‌کانى دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانى دیکه‌ى ده‌وڵه‌ت که تایبه‌تن به به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و گێڕانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پرۆژه‌یاساکه گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێشوه‌خته‌ى له‌خۆ گرتوه بۆ رێگریکردن له گه‌نده‌ڵى و دواتریش گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى دیکه‌ى به‌دوادا دێت بۆ گێرانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کانى گه‌نده‌ڵى و داهاته‌کانی، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش پڕۆژه‌که سودى له ئه‌زمونه نێوده‌وڵه‌تییه سه‌رکه‌وتوه‌کانى تایبه‌ت به به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وه‌رگرتوه.
لاى خۆشیه‌وه حه‌سه‌ن که‌عبی، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پشتیوانى ده‌زگاى یاسادانانى دوپاتکرده‌وه بۆ ئه‌و ھه‌وڵانه‌ى له ئارادان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، ھه‌روه‌ھا پشتیوانى ئه‌و پرۆژه‌یاسا تایبه‌تانه‌ى کرد که سه‌باره‌ت به ریشه‌کێشکردنى گه‌نده‌ڵى پێشکه‌ش ده‌کرێن، بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و که‌مکردنه‌وه‌ى لێکه‌وته‌کان و لێپێچینه‌وه له‌و که‌سانه‌ى به‌رپرس و که‌مته‌رخه‌من له‌وباره‌یه‌وه، له‌رێگه‌ى لیژنه تایبه‌ته‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ھاوکات ھه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى به‌رزنرخاند سه‌باره‌ت به پێشکه‌شکردنى پرۆژه‌یاساى گێڕانه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبراوه‌کانى گه‌نده‌ڵی.
له کۆتایدا سه‌رۆک و ئه‌ندامانى لیژنه‌کانى ده‌ستپاکى و یاساى و دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رونکردنه‌وه‌یان پێشکه‌شکرد له‌باره‌ى رۆڵى په‌رله‌مان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و که‌مکردنه‌وه‌ى لێکه‌وته‌کانی، له رێگه‌ى دانانى یاساى پێویست بۆ ریشه‌کێشکردنى ئه‌و دیارده‌یه و چاودێریکردنى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت.
