نێچیرڤان بارزانى مه‌رسومى بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ده‌رکرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ واژۆ ده‌کات به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم:
پاشنیوه‌ڕ‌وَى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بوونى خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان و به‌ڕێز به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ خاتوو مونا یوخه‌نا یاقۆ ئیمزا کرد که وه‌ک سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌کار ده‌بێت. به‌ڕێزیان هه‌موو پشتگیرییه‌کى بۆ ئه‌رکى خاتوو مونا دووپات کرده‌وه و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست.
پاشان له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریدا سوێندى یاسایى خوارد.
