قه‌ره‌یلان: ده‌وڵه‌تى تورک سه‌رى سورماوه له به‌رخودانى گه‌ریلاکان
"پێداویستییه‌کانى هێزى ئاسمانیمان تا راده‌یه‌کى زۆر له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه دروست و دابین کردووه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که رایگه‌یاند:" ده‌وڵه‌تى تورک له داگیرکارییه‌کانى سه‌ر باشورى کوردستان تووشى شکست بووه و سه‌رى سوڕماوه له‌و به‌رخۆدانه‌ى گه‌ریلا له‌و ناوچه‌یه ده‌یکات تووشى سه‌رسوڕمان بووه"، و راشیگه‌یاند:"پێداویستییه‌کانى هێزى ئاسمانیمان تا راده‌یه‌کى زۆر له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه دروست و دابین کردووه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌م کات و سه‌رده‌مه کاتى بێده‌نگى نییه، رۆژ رۆژى شکۆ و رۆژى کاره، کات کاتى نائاسایى و ئاوارته‌یه. چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان له‌مساڵانه‌دا دیارى ده‌کرێت و ده‌بێت هیچ که‌سێک به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانى دوژمن بێده‌نگ نه‌بێت.
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که، له‌درێژه‌ى قسه‌کانیدا له‌کاتى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌ى تایبه‌تى ڕادیۆى ده‌نگى وڵات‌دا که دوێنێ به‌شى یه‌که‌مى بڵاو بوه‌وه به‌مجۆره درێژه‌ى به قسه‌کانیدا.
– هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس و جه‌نگى خابوور له ٣٦هه‌مین رۆژدایه، له‌باره‌ى ئه‌و به‌رخودانه‌وه چى ده‌ڵێن؟
ده‌وڵه‌تى تورک ٩٦ ساڵه له کوردستان تیرۆرى ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێمه له دژى ئه‌و تیرۆره‌ى ده‌وڵه‌ت خۆمان ده‌پارێزین، وه‌ک گه‌ل ئێمه مافه سروشتییه‌کانى خۆمان ده‌وێت و داکۆکى له‌وه ده‌که‌ین، به‌رخودانمان بۆ ئه‌وه‌یه و به‌رخودانێکى ره‌وایه، ئه‌مڕۆ کام وڵات وه‌ک کوردستان داگیر بکرێت، گه‌لى ئه‌و شوێنه به‌ره‌نگاریى و به‌رخودان ده‌که‌ن، بۆ به‌رگریکردن له هه‌بوون پێویستى به‌وه هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئێمه له دژى تیرۆرى ده‌وڵه‌ت به‌ره‌نگارى ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وان به ئێمه ده‌ڵێن “تیرۆر”. ئه‌وه راستییه‌که به شێوه‌یه‌کى ناڕه‌وا ده‌وڵه‌ته هه‌ژمونگه‌راکان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیاندا ئێمه‌یان خستووه‌ته لیستى تیرۆر.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر وه‌ڵامى پرسیاره‌یه‌که‌ى ئێوه، ٥ رۆژ له‌وه پێش ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) ئامارى مانگێکى شه‌ڕى بڵاوکرده‌وه. هێرشه‌کانى دوژمن ئێستا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا له چوارچێوه‌ى ئه‌و (کۆنسێپت) جوڵه و دیده‌دایه. له چوارچێوه‌ى ئه‌و کۆنسێپته‌دا زۆرێک له ناوچه‌کانى خواکورکیان داگیرکردووه و باره‌گاى سه‌ربازییان تیادا دروستکردووه. هه‌روه‌ها حه‌فتانیان داگیرکرد. له دژى باشوورى کوردستان ئه‌و کۆنسێپته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ده‌یانه‌وێت هه‌نگاو به هه‌نگاو داگیرى بکه‌ن. ئێستا ده‌وڵه‌تى تورک له گۆڕه‌پانێکى به‌رفراوانییه‌دا تانک، تۆپ، فڕۆکه‌ى جه‌نگی، کۆپته‌ر و چه‌کى جۆراوجۆر به‌کار ده‌هێنێت. له دژى ئه‌وه‌ش گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان به تاکتیکى نوێ شه‌ێ ده‌که‌ن. ئه‌و دۆخه ده‌وڵه‌تى تورکى تووشى سه‌رسوڕمان و حه‌په‌سان کردووه و به بنبه‌ست گه‌یشتووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پلانه داگیرکه‌رییه‌کان ناتوانن به پێى خواستى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن. هه‌ندێک ناوچه‌یان داگیرکردووه، به‌ڵام ناتوانن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا باڵاده‌ست ببن. ئه‌وه زۆر گرنگ و جێگا سه‌رنجه. یانى ده‌وڵه‌تێک، که خاوه‌نى ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌مه و ده‌ڵێت، “من بڕۆم بۆ کوێ ده‌یخه‌مه ژێرده‌ستى خۆم” ئێستا به بنبه‌ست گه‌یشتووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجامه‌کانى شه‌ێ زۆر گرنگ و جێگا سه‌رنجن.
رێبازیى گه‌ریلایى نوێ ته‌کنیکى سه‌رده‌مى پووچ کردووه‌ته‌وه
به‌ڵام به داخه‌وه ئێمه ناتوانین ئه‌وه به‌راى گشتى و جیهان بناسێنن. له‌و بابه‌ته‌دا هه‌ندێک که‌موکوڕى هه‌یه. له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌وڵه‌تى تورک له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌وه هیچ شتێک بڵاوناکاته‌وه و هه‌موو شته‌کان ده‌شارێته‌وه، بۆ گه‌له‌که‌ى خۆیشى هیچ بڵاوناکاته‌وه، به سه‌ربازه‌کانى خۆیشى هیچ ناڵێت. بۆ نمونه له شوێنێکدا سه‌ربازه‌کانیان ده‌کوژرێن، هه‌موو سه‌ربازه‌کانى ئه‌و شوێنه به کۆپته‌ر ده‌به‌ن و سه‌ربازى نوێ ده‌هێنن بۆ شوێنه‌که‌یان و ئه‌وانه‌ى تازه هاتوون نازانن سه‌ربازانى پێش ئه‌وان کوژراون. نازانن پێش ئه‌وان چى له‌وێ روویداوه. ده‌وڵه‌تى تورک به‌و شێوه‌یه شه‌ڕێکى شاراوه و په‌رده‌پۆشکراو ده‌کات. له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌کى زۆر کوژراویان هه‌یه، ئه‌وه له ئاماره‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا راگه‌یاندرا، ئه‌وان به بنبه‌ست گه‌یشتوون، بۆ نمونه ٣٦ رۆژه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن هیچ به‌ده‌ست بهێنن. بێگومان ئه‌وه له مێژووى شه‌ڕدا دۆخێکى نوێیه. گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان به ئیراده‌ى ئایدۆلۆژیک، هۆشمه‌ندى و فه‌لسه‌فه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ خۆیان سه‌رله‌نوێ نۆژه‌نکردووه‌ته‌وه و به ئازایه‌تى و به وره و ئیراده‌ى فیداییه‌وه و به گرنگترین شێوه واته به هونه‌رى مرۆڤانه و رێبازى گه‌ریلاى نوێ تاکتیکى سه‌رده‌میان پووچ کردووه‌ته‌وه. ئه‌وه گرنگترین و دیارترین ئه‌نجامى شه‌ڕه‌که‌یه. دوژمن هه‌موو رۆژێک ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیا به به‌رفراوان به‌کار ده‌هێنێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستاندا ناتوانێت ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌وه نیشانه‌ى چییه؟ ئه‌وه هێزى مرۆڤه‌کان نیشان ده‌دات.
رێبه‌رایه‌تیمان ئه‌وه‌ى روونکردبووه، که گه‌وره‌ترین ته‌کنیک مرۆڤ بۆ خۆیه‌تی. به‌رخودانى ٣٦ رۆژه‌ى گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان ئیراده‌ى مرۆڤ و هێزى ژیربوون و هۆشمه‌ندیى سه‌لماند. واته ئه‌و مرۆڤانه‌ى ئازایانه، فیداکارانه و ژیرانه ده‌جوڵێنه‌وه ده‌توانن سوپایه‌کى گه‌وره سه‌ربارى هه‌بوونى ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیاى پێشکه‌وتوو پووچ بکه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامه‌کانى شه‌ڕى ئه‌و ٣٦ رۆژه زۆر گرنگه و له ئاستى مێژوویدایه. ناکرێت لێره‌دا هه‌موو شته‌کان شرۆڤه بکه‌ین، چاودێرانى بێلایه‌ن و پسپۆڕانى سه‌ربازى ده‌بێت ئه‌و ده‌ره‌نجامانه بخه‌نه‌ڕوو. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه بکه‌ین و شیکاریى بۆ بکه‌ین، ره‌نگه وه‌ک یه‌کلایه‌نه ده‌ربکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له زاگرۆسه‌کان، له ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا داستانى قاره‌مانى و شتى زۆر نوێ و مێژوویى له گۆڕێدان. پێش هه‌موو شتێک من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، ژنان و گه‌نجانى ئاپۆیى کوردستان، که ئاپۆییه‌کانى تورک و عه‌ره‌بیان له ناودایه، ئه‌مڕۆ وره و ئیراده، بوێرى و خوڵقارێکى گه‌وره له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش شتێکى زۆر به‌هادار و واتاداره.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌کانى ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا ته‌واوکردنى سه‌رفیرازیى گاره‌یه. ده‌وڵه‌تى تورک ناتوانێت گاره بشارێته‌وه، ئه‌ردۆغان ناچار بوو بڵێت، ‘ئێمه سه‌رنه‌که‌وتین’، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان ئه‌زموونیان به ده‌ستهێناوه و به شێوه‌یه‌کى شاره‌زایانه سه‌رپۆشى به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن و ده‌یشارنه‌وه. له‌و شوێنانه‌شه‌دا ئه‌نجامه‌که، ئه‌نجامى گاره‌یه، له هه‌ندێک ناوچه‌ش ئه‌نجامى به‌هێزتریش تۆمار کراوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ده‌یشارێته‌وه. من به به‌رفراوانى له‌سه‌ر ئه‌وه راناوه‌ستم. راگه‌یاندراو هه‌یه، به‌ڵام به‌راستى ده‌بێت چاودێران بێن و بیبینن. له دووره‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌نجامه‌کانى له به‌رچاو بگرن و به‌و پێیه شیکاریى بۆ بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان به‌رفراوانى ناوچه‌که و قوڵایى ناوچه‌که به شێوازێکى پسپۆڕانه و به شێوه‌یه‌کى ئافرێنه‌رانه به‌کار ده‌هێنن. به شه‌ڕى تیمى و به هه‌ماهه‌نگى و به‌پێى به‌رفراوانى ناوچه‌که و قوڵاییه‌که‌ى و شه‌ێ به شێوازێکى نوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و رووه‌وه گه‌ریلا چووه‌ته سه‌رده‌مێکى نوێوه. ئه‌وه بۆ ئێمه به‌و شێوه‌یه‌یه و بۆ هه‌موو تێکۆشانى گه‌ریلاکان له به‌ره‌کانى شه‌ڕیشدا ئیدى وه‌ها ده‌بێت. گه‌ریلا ئه‌مڕۆ له خاکى کوردستان میتۆد و شێوازى نوێ به‌کار ده‌هێنێت و چووه‌ته سه‌رده‌مێکى نوێ.
گه‌ریلا ئه‌مڕۆ ژێر زه‌وى به‌کارده‌هێنێت، یانى شه‌ڕى تونێله‌کان ده‌کات. ئه‌وه بۆ گه‌ریلا شتێکى نوێیه. گه‌ریلا به میتۆدى وه‌ها ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیاى دوژمنى بێکاریگه‌رى کردووه. ئه‌وه‌ش لایه‌نى دووه‌مى شه‌ڕه.
لایه‌نى سێیه‌م ئه‌وه‌یه، گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان جگه له زه‌وى و ژێر زه‌وی، ئیدى له ئاسمانیشه‌وه شه‌ێ ده‌کات. یه‌که‌ى به‌رگریى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال رۆڵێکى گرنگ ده‌گێڕێت. دوژمن له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه زۆر قسه و مشتومێ ده‌کات. ره‌نگه گه‌له‌که‌شمان تامه‌زرۆ بن بۆی. به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى تورکیش وه‌ک هه‌موو جاره‌کانى تر ده‌پرسن، “کێ هاوکاریى کردن، له کوێوه نێردرا” له‌سه‌ر ئه‌وه قسه و مشتومڕى زۆر ده‌که‌ن. ئێمه نامانه‌وێت هه‌موو شتێک ئاشکرا بکه‌ین، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه بڵێم، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو شته‌کان باس بکه‌ین و ئاشکرایان بکه‌ین، ئه‌وا هه‌موو که‌س له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاست و تواناییه‌ى گه‌ریلا له‌و شاخ و چیایانه‌دا دروستیکردووه، سه‌رى سوێ ده‌مێنێت. ئیمه ده‌توانین له‌م چیایانه‌دا هه‌موو شتێک بئافرێنین.
من نمونه‌یه‌کتان بۆ باس ده‌که‌م، خولوسى ئاکار چه‌ند رۆژ له‌وه پێش ناوى چه‌که‌کانى به‌رده‌ستى ئێمه‌ى ژمارد و یه‌ک، یه‌ک ناوى بردن. له‌وێ وتى چی، ‘وتی، چه‌کى زاگرۆس’ به‌کار ده‌هێنن، به‌ڵام کێ چه‌کى زاگرۆسى دروستکردووه، چه‌کى زاگرۆسه هێ کێیه؟ چه‌کى زاگرۆس له چیاکانى کوردستان دروستکراوه. چه‌کێکى ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر و به توانایه، بووه‌ته جێگاى سه‌رنجى به‌رپرسانى هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان. پێویست ناکات ئێمه له ده‌وڵه‌ته‌کان داواى هاوکارى بکه‌ین. ئێمه بۆ خۆمان ده‌توانین هه‌موو شتێک بکه‌ین و ده‌یشیکه‌ین. ئێمه پێداویستییه‌کانى هێزى ئاسمانیمان تاوه‌کو راده‌یه‌کى زۆر له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه دروست و دابین کردووه و له داهاتووشدا شتى زۆرتریش ده‌رده‌که‌وێت.
پێویست ناکات ئێمه زیاتر له‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته راوه‌ستین. گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له هه‌موو روویه‌که‌وه خۆیان پێشخستووه، به‌ڵام ئیمه ئه‌و تواناییه به به‌س و کافیى نازانین. ده‌بێت زیاتر خۆیان تواناتر و و قوڵتر بکه‌ن. کاتێک ئێمه باسى ئه‌مانه ده‌که‌ین، ئێمه ناڵێین، هه‌موو شتێکمان بێ که‌موکوڕییه، به‌ڕاستى لاوازى و که‌موکوڕیى زۆرمان هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌و که‌موکوڕییانه ئێمه ره‌خنه‌دانى خۆمان به گه‌له‌که‌مان و رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدان ده‌ده‌ین. سه‌ربارى هه‌موو لاوازییه‌کانمان له به‌رخودانى گاره‌دا و له قۆناغى شه‌ڕى ئه‌م ٣٦ رۆژه‌دا گه‌ریلا له به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتوترین ته‌کنه‌لۆژیاى دوژمن‌دا ئه‌وه‌ى سه‌لماند، که هه‌رگیز تێکناشکێت. ئه‌وه راستییه هه‌ره گه‌وره‌که‌ى ئێستایه.
