هه‌موو زانیارییه‌ک له‌سه‌ر سێ رۆژ دانوساندنى وه‌فدى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق
"ئاماده‌یى هه‌رێم بۆ ته‌سلیمکردنى داهاتى نه‌وت و نانه‌وتى دووپاتکراوه‌ته‌وه‌و ماوه‌ته‌وه به‌غدا"

4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ کازمى کۆبووه‌ته‌وه‌و لایه‌نه‌کانى دیکه‌شیان بینییووه‌و ماوه‌ته‌وه به‌غدا".
ئێواره‌ى رۆژى یه‌کشه‌ممه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و به ئه‌ندامێتى وه‌زیرى دارایى و پلاندانان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ هه‌ماهه‌نگى هه‌رێم و عێراق و سکرتێرى یاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌گه‌ڵیدان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دووى حوزه‌یرانى 2021، وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق کۆبونه‌ته‌وه‌و هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى هه‌رێمیان بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌و ته‌سلیمکردنى داهاتى نه‌وتى رۆژانه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل به‌نرخى سۆمۆى عێراقى و له‌سه‌دا 50% داهاته فیدراڵییه‌کان دووپاتکردووه‌ته‌وه.
شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى پێویست بوو بێت هه‌موو ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌یان بینیوه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه کراوه و هه‌موو ئاماده‌ییه‌کیان پیشانداوه بۆ ته‌سلیم کردنى داهاتى نه‌وت و نانه‌وتى".
هه‌روه‌ها وتیشى:" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ کاک قوباد تاڵه‌بانى که سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدى هه‌رێم ده‌کات له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراقدا کۆبوووه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گفتوگۆ کراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى پیشانداوه‌و ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئاماده‌ن ئه‌وه‌ى له یاساى بودجه هاتووه جێبه‌جێى بکه‌ن"ماوه‌ته‌وه به‌غدا یاساى بودجه جێبه‌جێ بکات".
هاوکات قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌باره‌ى دوا پێشهاتى په‌یوه‌ندییه‌کانى ھه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و فیدراڵ گفتوگۆمان کرد، به‌تایبه‌ت میکانیزمى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى 2021 ى عێراق و ده‌سته‌به‌رکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم".
تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند: جارێکی‌تر ھه‌ردوولامان پابه‌ندیمان به یاساى بودجه دووپاتکرده‌وه له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه که‌ڵه‌که بووه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا‌و ده‌ستوور و بۆ دروستکردنى لێکگه‌یشتنى درێژخایه‌ن و به‌رده‌وام".
