قوباد تاڵه‌بانى گه‌رایه‌وه هه‌ولێرو ده‌ڵێت: نزیکین له‌رێککه‌وتنى کۆتایى

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له به‌غدا گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و نزیکن له‌رێکه‌وتنى کۆتایى له‌سه‌ر میکانیزمه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه دووى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانى له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "که‌مێک به‌ر له ئێستا له به‌غداوه گه‌ڕاینه‌وه هه‌ولێر، نزیکین له رێککه‌وتنى کۆتایى له‌سه‌ر میکانیزمه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى : "نیازپاکى له هه‌ردولاوه له پابه‌ندبون به ده‌قى یاساکه کاریگه‌رى باشى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى دارایى هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان به‌غدا و هه‌رێمیش ده‌باته قۆناغێکى نوێوه".
ئێواره‌ى رۆژى 30ى (ئایار/5)ى 2021 شاندى باڵاى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌یشته به‌غدا، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بۆ دانانى میکانیزمى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى 2021.
