لە كەركوك چوار حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش تۆماركرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

لە كەركوك چوار حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش تۆماركراون، توشبووەكان كەسی بەتەمەنن، بەرگری لەشیان دابەزیوە و شەكرەیان هەیە.

نەبیل حەمدی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك، توشبوونی ئەو چوار كەسەی بە كەڕووی ڕەش بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشكراكردووە، بەڵام داوای لە خەڵك كردووە نەترسن، بەو پێیەی نەخۆشییەكە وەك پەتای كۆرۆنا گوازراوە نییە.

بەڕێوەبەرەكەی تەندروستی كەركوك، هۆكاری توشبوونی ئەو كەسە بەتەمەنانەی بە نەخۆشییەكە گەڕاندەوە بۆ دابەزینی بەرگری لەش و هەروەها شەكرە.

پێشتریش لە پارێزگای زیقار دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و چوار حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش تۆماركرابوون، لە سلێمانیش توشبوویەك، كە خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بوو، بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشییەكەوە گیانیلەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار