ئێران: نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی نزیكە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:" کۆبونەوە و دانوستانەکانی ڤیەننا کە تایبەتن بە نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دورنین لەخاڵی بەیەکگەیشتن و رێککەوتن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزهیرانی 2021، عەباس عراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی روسیا تودەی، رایگەیاند،" کۆبونەوە و دانوستانەکانی ڤیەننا کە تایبەتن بە نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دورنین لەخاڵی بەیەکگەیشتن و رێککەوتن".
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، "راستە لەسەر هەندێک بابەت بۆشاییەک لەنێوانی ئێمە و لایەنەکانی رێککەوتنەکە هەیە، بەڵام دورنین لەیەک".
عەباس عراقچی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە بۆماوەی چەندین رۆژ هەمو لایەنە بەشداربوەکان دەرفەتی گەڕانەوەیان بۆ رێککەوتنەکە دەبێت و دەتوانن وردتر تاوتوێی رێگا چارەکان بکەن.

بابهتی پهیوهندیدار