وەزیری تەندروستی لەسەر بڵاوبونەوەی كەڕووی ڕەش ڕونكردنەوە دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا یەک حاڵەتی توشبون و مردن بەنەخۆشی کەڕوی ڕەش لەهەرێم تۆمارکراوە و ئەویش راستەوخۆ پەیوەندی نەبوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵکو هۆکاری مردنەکەی ئەوە بو بەرگری جەستەی نەخۆشەکە لاوازبوە و چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەبوە، جەختیش دەکاتەوە نەخۆشییەکە نەبوە بە حاڵەت و پێویست ناکات لەم کاتەدا خەڵک بترسێندرێت.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەشكرد، نەخۆشی کەڕوی رەش و هەمو نەخۆشییە میکرۆبی  وڤایرۆسییەکانی دیکەش لەئەنجامی نەبونی پاک و خاوێنی و لاوازبونی بەرگری جەستە دروست دەبن بەتایبەت کەئەو کەسە نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی تەندروستی توانای دیاریکردن و پێدانی چارەسەری بەو نەخۆشییە هەیە و تائێستاش یەک حاڵەت تۆمارکراوە، بۆیە پێویست ناکات لەم کاتەدا خەڵک بترسێندرێت و تەنها پاک و خاوێنی بەگشتی بکرێتە بنەمای خۆپارێزی رێگری سەرەکی دەبێت لە توشبونی کەسانی دیکە بەو نەخۆشییە.

پێشتریش لە پارێزگای زیقار دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و چوار حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش تۆماركرابوون، لە سلێمانیش توشبوویەك، كە خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بوو، بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشییەكەوە گیانیلەدەستدا ئەمڕۆش تەندروستی كەركوك توش بونی ژوار حاڵەتی بە نەخۆشی كەڕووی ڕەش ڕاگەیاند.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار