"50ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند چهكی پارهی شایستهی دارایی جووتیاران له بهغداوه گهیشتووهته ههرێمی كوردستان و كە زیاتر لە 50ملیار دینارە و بەپێی پارێزگاكان جیاكراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزهیرانی 2021، نەوزاد کامیل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندووه: " وەزارەتی بازرگانی عێراق چەکێکی بانکی تایبەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم ناردووە، ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی پارەی هەر پارێزگایەك دایاریکراوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
نهوزاد كامیل، باسی لهوهشكرد: بۆ پارێزگاری سلێمانی 23 ملیار و 750 ملیۆن، بۆ پارێزگای هەولێر 15 ملیار و 907 ملیۆن، بۆ دهۆکیش 10 ملیار و 765 ملیۆن دینارە.
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ چەند ساڵێک دواکەوت و جوتیارانی هەرێمیش چەندین جار بۆ ئەو پرسە گردبوونەتەوە و داوای مافەکانی خۆیان کردووە.
