قایمقامی کۆیە لە كارەكەی دورخرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قایمقامی قەزای کۆیە بۆ ماوەی 60 رۆژ لەسەر کار لادرا و بانگهێشتی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی کرا.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاردرا بە "دەست کێشانەوەی قایمقامی قەزای کۆیە (یوسف حسن حسێن) لە کارەکەی بۆ ماوەی 60 رۆژ لە رۆژی دەرچوونی فەرمانمان".

لە نووسراوەکەدا هاتووە: "هاوپێچ لەگەڵ دەقی کۆنووسی لیژنەی لێکۆڵینەوە و گشت بەرایی و وتەکان بۆتان دەنێرین کە فەرمانی وەزاریمان بە ژمارە7925 لە 18/4/2021 تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەسەر (یوسف حەسەن حوسێن) قایمقامی قەزای کۆیە بە مەبەستی ناردنی بۆ دادگای لیکۆڵینەوەی دەستپاکی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار