"هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەماوە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى    

 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بەبێ‌ بەشداری قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندەكە كۆبووە و جەختیان لەئەوە كردەوە " هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزه‌یرانی 2021، به‌ گوێره‌ی راگه‌یهاندراوێکی حكومه‌تی هه‌رێم، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدرالی 2021 کرا و ئەنجامی سەردانی چەند رۆژی رابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا خرایەڕوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌" شاندی دانوستانکار دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان رێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کرا و ئاماژەش درا بە رێککەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم کە رێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە لە یاسای بودجە بۆیان دیاری کراوە بە پێی تایبەتمەندییان، بەم شێوەیە ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە". 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر جەخت کرایەوە کە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە ولەبەرامبەریشدا، پێویستە حکومەتی فیدراڵی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرج بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار