"بەهاوكاری ئیتاڵیاو یەکێتی ئەوروپا پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسلێمانی جێبەجێدەكەین"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى    

پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند " لەڕێی ڕێکخراوی UNDP یەوە بە هەماهەنگی حکومەتی خۆجێی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوو ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێدەكەین بودجەکەی بەسوپاسەوە لەلایەن شارەوانیەکانی ئەوروپاو بەتایبەتی ئیتاڵیاو یەکێتی ئەوروپاوە دابین دەکرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزه‌یرانی 2021، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ جێگری نوێنەری ڕێکخراوی UNDP لە عێراق و بەڕێوەبەری پرۆگرام و پسپۆڕی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق کۆبۆوە 

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، هەڤاڵ ئەبوبەکر نوسیویەتی،"لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ بەڕێزان جێگری نوێنەری ڕێکخراوی UNDP لە عێراق و بەڕێوەبەری پرۆگرام و پسپۆڕی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق کۆبۆبومەوە."
باسی لەوەش کردوە، "لە کۆبونەوەکەدا گفتگۆ کرا لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوو ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانیدا، کە بودجەکەی بەسوپاسەوە لەلایەن شارەوانیەکانی ئەوروپاو بەتایبەتی ئیتاڵیاو یەکێتی ئەوروپاوە دابین دەکرێت و لەڕێی ڕێکخراوی UNDP یەوە بە هەماهەنگیی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت."

ئاشکراشیکرد، لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ڕەزامەندیی UNDP وەرگیرا بۆئەوەی ئەو بڕە پارەیەی لە پڕۆژەی ڕوناککردنەوەی شەقامی سلێمانی – تاسڵوجەو مەلیک مەحمود بە لید دەمێنێتەوە، بۆ پڕۆژەی تر بەتایبەتی ڕوناککردنەوەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تری سلێمانی تەرخان بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار