رێکخراوى CPTداوا ده‌کات ئۆپه‌راسیۆنى تورکیا رابگیرێت
سوپاى تورکیا 40 کم هاتۆته خاکى هه‌رێمه‌وه‌و چوار باره‌گاى سه‌ربازى نوێى دروست کردووه.

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕێکخراوى تیمه‌کانى بونیاتنه‌رى ئاشتى CPT ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که سوپاى تورکیا چل کیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاکى هه‌رێمه‌وه‌و چوار باره‌گاى سه‌ربازى نوێى دروست کردووه‌و 22 گوندیش چۆڵ کراون.
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى حوزه‌یرانى 2021، ڕێکخراوى تیمه‌کانى بونیاتنه‌رى ئاشتى CPT له‌سلێمانى ئامارى چل ڕۆژى ڕابردووى یٔۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى چنگی- ھه‌وره بروسکه‌ى تورکیاى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا بڵاوکرده‌وه و نه‌خشه‌ى نوێى داگیرکارى و بنکه و باره‌گا سه‌ربازییه نوێیه‌کانى تورکیاى خسته‌ڕوو.
رێکخراوه‌که له راپۆرتێک‌دا که به ناونیشانى (ئایا جارێکى تر ژیان بۆگونده‌کانى سه‌ر سنور ده‌گه‌ڕێته‌وه) بڵاویکردوه‌ته‌وه، که" به‌هۆى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌وه دانیشتوانى 22 گوندى ئه‌و ناوچانه ئاواره بوون و چوار که‌سى مه‌ده‌نى برینداربوون".
له ڕاپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، له‌سه‌ره‌تاى ڕاگه‌یاندنى ئه‌و ئۆپراسیۆنه تائێستا تورکیا له سنوورى نێوان تورکیا بۆ عێراق 40 کیلۆمه‌تر پێشڕه‌وى کردووه بۆ ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان چوار باره‌گاى نوێى سه‌ربازى دروستکردووه.
له‌کاتێکدا به‌رپرسانى تورکیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى چنگی- هه‌وره بروسکه، بۆ دروستکردنى "ناوچه‌ى ئارام" بۆ پاراستنیان له‌گه‌ریالاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر له ناوچه‌که‌دا ڕیشه‌کێش ده‌کات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى چنگی- هه‌وره بروسکه بۆته مایه‌ى شه‌ر و جه‌نگ له ناوچه‌یه‌کدا که هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى تیایدا نیشته‌جێن، ئه‌وانه‌ى که" له‌و شه‌ر و پێکدادانانه‌دا ده‌بنه قوربانى نه‌سه‌ربازانى تورکیا و نه گه‌ریالاکانى په‌که‌که‌ن، به‌ڵکو هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى که له‌و ناوچه سنوریانه‌دا ده‌ژین که شوێنگه‌ى جه‌نگى تورکیا و په‌که‌که‌ن، قوربانى سه‌ره‌کى ئه‌و شه‌ڕه‌ن".
له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنى چنگی- هه‌وره بروسکه‌دا، تورکیا ناوچه سنوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردووه به گۆڕه‌پانى شه‌ر بۆ یه‌کالییکردنه‌وه‌ى کێشه و ناکۆکیه ناوخۆییه‌کانى واڵته‌که‌ى و ئه‌مه‌ش زه‌ره‌ر و زیانى گه‌وره‌ى گه‌یاندووه به ژیانى ته‌واوى ئه‌و خێزانانه‌ى که له‌و ناوچه سنوریانه‌دا ده‌ژین".
له‌کۆتایى ڕاپۆرته‌که‌دا ڕێکخراوه‌که داوا ده‌کات تورکیا به‌په‌له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى رابگرێت و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ورێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌دواداچون بۆ پیشێلکارییه‌کانى تورکیا بکه‌ن، حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، دڵنیایى بده‌ن له پاراستنى ژیان و مافى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى له هه‌رێمى کوردستانى عێراق و که‌ره‌سته و که‌لوپه‌لى پێویست بۆ ئه‌و خێزانانه دابینبکرێت که ئاواره بوون و قه‌ره‌بووى زیانه‌کانیان بکرێته‌وه.
هاوکات نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتى ئه‌وروپا، دامه‌زراوه و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تر ده‌ستبکه‌ن به به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له سه‌رپێچیکردنى ڕێککه‌وتن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌الیه‌ن سوپاى سه‌ربازى تورکیاوه، به‌تایبه‌تى ڕێساکانى دژ به به‌کارهێنانى جیاکارى و به ئامانج گرتنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى له جه‌نگدا.
