به‌رهه‌م ساڵح: بڕینه‌وه‌ى داره‌کان ده‌ستدرێژییه‌و مایه‌ى چاوپۆشى نییه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌سه‌ر له‌شکرکێشى سوپاى تورکیا له‌خاکى هه‌رێم و بڕینه‌وه‌ى داراستانه‌کان له‌لایه‌ن تورکیاوه هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه که" ئه‌مه تاوانه دژ به مرۆڤ و ژینگه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى حوزه‌یرانى 2021، به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له تویتێکدا نوسیویه‌تى:"سه‌ربارى له‌شکرێشى و پێشێلکردنى سه‌روه‌رى و شه‌ر و ئاواره بوونى خه‌ڵک، بڕینه‌وه‌ى دارستانه سروشتییه‌کان له هرور و باتیفا و ناوچه سنوورییه‌کانى کوردستان تاوانه دژ به مرۆڤ و ژینگه، و مایه‌ى چاوپۆشى نییه".
هاوکات سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختیکرده‌وه که، ئه‌رکیانه له حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم هاوکاربن بۆ ڕاگرتنى ئه‌م ده‌ستدرێژى و تاڵانییه و سزادانى تاوانکاران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار