وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه: د. باخان ئازاد هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى نه‌شیاوى منى کردوه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ده‌ستگیرکردنى پزیشکێکى ژن به‌ناوى د. باخان ئازاد له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه له‌سه‌ر سکاڵاى ئه‌و بووه‌و ده‌شڵێت" د. باخان ئازاد هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى نه‌شیاوى منى کردووه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى حوزه‌یرانى 2021، شاناز نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ڵه‌بجه له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه کرد، هۆکارى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و پزیشکه ئافره‌ته که ناوى باخان ئازاده به‌هۆى سکاڵایه‌کى ئه‌وه‌وه بوه، وتیشى :"من سکاڵام له‌سه‌ر تۆمارکردوه له‌سه‌ر دۆسیێیه‌کى که‌سی.. چونکه، هاتوه‌ته ماڵم، له ماڵى ئێمه‌دا نانى خواردوه‌و ئاوى خواردوه‌ته‌وه، به‌ڵام نمه‌ک به حه‌رام ده‌رچوه."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" که باخان ئازاد دواى ئه‌وه‌ى چوه‌ته ماڵه‌که‌ی، کۆمه‌ڵێک وێنه و ڤیدیۆی.. نه‌شیاوى من و ماڵه‌که‌مى گرتوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى کردوه."
د. شاناز نه‌قشبه‌ندى له دادگا سکاڵاى له‌سه‌ر ئه‌و پزیشکه تۆمارکردوه، وتی: دۆسیه‌که‌ى له دادگاوه ئاراسته‌ى ئاسایشى سلێمانى کراوه و له‌وێ وته‌ى لێوه‌رگیراوه، "بۆیه باخان ئازاد له ئاسایشى سلێمانى ده‌ستگیرکراوه."
د.باخان ئازاد که به‌وه ناسراوه باس له بونى گه‌نده‌ڵى له که‌رتى ته‌ندروستیى هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌کات و چه‌ندین جار له میدیاکانه‌وه ئه‌و پرسه‌ى وروژاندوه و وه‌ک خۆى وتی، له دادگاش سکاڵاى له‌سه‌ر تۆمارکردون. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، "سێ رۆژ له ئاسایشى سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌رکراوه".
