کۆمپانیاى سۆمۆ: هه‌رێم پابه‌ندى راده‌ستکردنى نه‌وت نه‌بووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى نیشتمانى به‌بازاڕکردنى نه‌وت(سۆمۆ) رۆژى پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوه به هه‌نارده‌کردنى نه‌وت له ڕێگه‌ى کۆمپانیاکه‌یانه‌وه، پێشبینیشده‌کات، نرخى نه‌وتى زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى حوزه‌یرانى 2021، عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى سۆمۆ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند، هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق له ئێستادا له دوو ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیلى له رۆژێکدا تێپه‌ڕاندوه‌و له‌و بڕه سه‌د هه‌زار به‌رمیلیى که‌رکوکه له‌ڕێگه‌ى جه‌یهانى تورکیه‌وه هه‌نارده ده‌کرێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند:"نه‌وتى عێراق هه‌نارده‌ى هه‌مو بازاڕه‌کان ده‌کرێت و یه‌کێک له بازاڕه گرنگه‌کانیش بازاڕى ئاسیایه، پێشبینیده‌که‌ین له چه‌ند مانگى داهاتودا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى بازرگانى و چالاکى ئابورى جیهانی، نرخى نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه".
له‌باره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانیش، عه‌لا یاسرى ئاشکرایکرد:"یاساى بودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایى 2021 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌کات له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بووه به‌هه‌نارده‌کردن و راده‌ستکردنى نه‌وت له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى سۆمۆوه".
31ى ئازارى 2021 پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵ په‌سه‌ندکرا، پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌که، بڕى 11 تریلیۆن و 482 ملیار دینار ده‌بێت، له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به نرخى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، چه‌ندینجار و دواینیشیان له‌رێگه‌ى وه‌فدى باڵاى هه‌رێم له به‌غدا جه‌ختى له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى رێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ کردوه و ئاماده‌یى ته‌واویشى بۆ دانوستان و رێکه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌کاریه‌کان ده‌ربڕیوه.
