فەرماندەیەکی فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێران کوژرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە سووریا فەرماندەیەکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کەوتنە بۆسەیەکی داعش و کوژرا.
بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران شەوی رابردوو دوو "راوێژکاری سەربازی"ی ئێران لە سووریا کاتێک لە شاری دێرەزۆرەوە گەڕاونەتەوە شاری تەلتەمەر، کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش و هەردووکیان کوژراون.
دوو فەرماندەکە ئەوانیش حەسەن عەبدوڵلازادە، کە فەرماندەیەکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بووە، هەروەها مەداحێکی سرووتە ئاینییەکان بووە. ئەوەی دیکەشیان ناوی موحسین عەباسی بووە و هاوکاری عەبدوڵلازادە بووە.
هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دوای شەڕی ناوخۆی سووریاوە بەناوی "راوێژکاری سەربازی" چوونەتە ئەو وڵاتە. ئەو هێزە هاوشان لەگەڵ رووسەکان رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە دەسەڵات. تائێستا چەندین فەرماندە و چەکداری سوپای پاسداران لە سووریا کوژراون.
