ئێران: نەتەنیاهۆ وەک ترەمپ چوە ناو زبڵدانی مێژووەوە ئێمەش بە سەرفرازی ڕاوەستاوین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکی وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل بە هەمان شێوەی زەلیلانەی "هاودەستە دژە ئێرانیەکانی وەک بۆڵتن، ترەمپ و پۆمپیۆ چوەناو زبڵدانی مێژووەوە".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توێتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند،  "نەتەنیاهۆش بە هەمان شێوەی زەلیلانەی هاودەستە دژە ئێرانیەکانی وەک بۆڵتن، ترەمپ و پۆمپێیۆ چوەناو زبڵدانی مێژوەوە، ئێران هێشتا بە سەرفرازی راوەستاوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو چارەنوسەی نەتەنیاهۆ بە درێژایی چەندین هەزار ساڵ بەردەوام بەسەر کەسانێکدا هاتوە کە بیریان لە زیانگەیاندن بە ئێرانیەکان کردوەتەوە، ئێستا کاتی گۆڕانی ئاراستەیە.

2ی ئەم مانگە، لائیر لاپید، سەرۆکی پارتی ئایندەیەک هەیە، پارتی میانڕەو کە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیلی پێسپێردرابو، توانی لە وادەی خۆیدا هاوپەیمانێتیەک لەگەڵ هەشت پارتی دیکە پێکبهێنێت.

پێدەچێت هەفتەی داهاتو پەرلەمانی ئیسرائیل کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر  لائیر لاپید، سەرۆکی پارتی ئایندەیەک هەیە وەک سەرۆکی وڵاتەکە بدرێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی بنیامین نەتەنیاهۆ بهێنرێت کە ماوەی 12 ساڵە فەرمانڕەوایی دەکات.

 


 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار