ئاگر لەکەمپی ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگەی شاریا کەوتووەتەوە، کە زیاتر لە340 چادر سوتاون و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆکلە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دارایگەیاند، "پێنج تیمان لە شوێنی ئاگرەکەیە و تا ئێستا نازانرێت کەس گیانی لەدەستداوە یاخود نا."
وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، "تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە."
هاوكات تا ئێستا هۆكاری ئاگر كەوتنەكە نەزانراوە.

بابهتی پهیوهندیدار