فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ رۆژنامه‌نووس رێبوار که‌ریم وه‌لى ده‌رده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادوه‌ر عیماد فارس ره‌شید، دادوه‌رى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێرى ڕۆژى ١٧ى ئایارى ٢٠٢١ فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ رۆژنامه‌نوس(رێبوار که‌ریم وه‌لى) ده‌رکردووه به‌تۆمه‌تى هاندانى خه‌ڵک بۆ شکاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ.
ئه‌و دادوه‌ره نوسراوه‌که‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى کوردستان کردووه، تیایدا هاتووه" پێویسته زانیارى ته‌واومان بۆ ره‌وانه بکه‌ن ده‌رباره‌ى تۆمه‌تبار رێبوار که‌ریم وه‌لی، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامى سه‌ندیکاکه‌تانه وێنه‌یه‌ک له ناسنامه‌ى و به‌ڵگه‌نامه که‌سییه‌کانى تۆمه‌تبارى ناوبراومان بۆ ره‌وانه بکه‌ن".
هه‌ر به‌پێى نوسراوێکى تر‌ى دادگاى هه‌ولێر که ڕۆژى ٢٣ى ٣ى ٢٠٢٠ ده‌رچووه تێیدا هاتووه، رێبوار که‌ریم وه‌لى بابه‌تێکى بڵاوکردوه‌ته‌وه له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک و هانى خه‌ڵکى ده‌دات بۆ شکاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ، تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکرێت به‌پێى مادده‌ى دووى خراپ به‌کارهێنانى په‌یوه‌ندیکردن.
