عه‌لى باپیر: پێویسته نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم له ململانێى حزبیی به‌دوربێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا له‌میانى کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رى پارتى و یه‌کێتى و گۆران و یه‌کگرتوو رایگه‌یاند:" پێویسته نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم له ململانێى حزبیی‌و سیاسیی به‌دوربێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارى حوزه‌یرانى 2021، نوسینگه‌ى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان بڵاویکرده‌وه، له درێژه‌ى سه‌ردانه‌که‌یان له له‌نده‌نى پایته‌خت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، عه‌لى باپیر، ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌یه‌ک بو که کاروان جه‌مال به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ نوێنه‌رى لایه‌نه کوردستانییه‌کان سازى کردبوو.
عه‌لى باپیر له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گرفتى ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رییو که‌یسى ده‌ستگیرکراوانى بادینان‌و نادادگه‌ریى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیان خرایه به‌ر باس‌و گفتوگۆ، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا عه‌لى باپیر جۆرى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌یسه به نادروست ناوبرد، به‌جۆرێک وه‌ک هه‌نگاو بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادییه‌کان لێکدراوه‌ته‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا ته‌باییو هاوکاریى نێوخۆیى ڕه‌وه‌ندى کوردیى له به‌رتانیا به گرنگ بۆ هه‌مو کورد له ئه‌وروپا له‌قه‌ڵه‌مدرا و عه‌لى باپیر رایگه‌یاند:"ئه‌م هاوکارییو ده‌ستبارگرتنه له تاراوگه، کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک وێنا ده‌کات که تاکه‌کانى ده‌توانن کاراکته‌رێکى باش‌و گونجاوى کۆمه‌ڵگابن‌و نمونه‌یه‌کى به‌رزى پێکه‌وه‌ژیان پێشکه‌ش بکه‌ن".
عه‌لى باپیر جه‌ختیشى له گرنگیی‌و زه‌روره‌تى خۆ به‌دورگرتنى نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم له له ململانێى حیزبیی‌و سیاسیی‌و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وپه‌ڕى به‌ده‌مه‌وه چونى داخوازییه‌کانى ڕه‌وه‌ندى کوردیى له به‌ریتانیا کرده‌وه.
