سبه‌ینێ له سلێمانى خۆپیشاندانى فراوان به‌ڕێوه ده‌چێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خۆپیشاندانى فراوان له‌دژى له‌شکرکێشى تورکیا‌و بڕینه‌وه‌ى دارستانى سنوره‌کانى هه‌رێم له سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مرۆ هه‌ینى چوارى حوزه‌یرانى 2021 له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تى و چالاکوان و رۆژنامه‌نوس به ده‌ستپێشخه‌رى ناوه‌ندى کارى نیشتیمانى خۆپیشاندانێکى جه‌ماوه‌رى له‌شارى سلێمانى راده‌گه‌یه‌نن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شکرد، له کاتژمێر 5ى ئێواره له شه‌قامى سالم له سه‌هۆڵه‌که کۆده‌بنه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌که له‌دژى داگیرکارى سوپاى تورکیا‌و ده‌سترێژییه‌کانى ئه‌و وڵاته‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان.
جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه ئه‌م خۆپیشاندانه بانگه‌وازێکه بۆ هه‌مووان تا به‌بێ جیاوازیییه‌کان که له‌م خۆپیشاندانه به‌شدار بن و له‌دژى ئه‌م داگیرکارییه‌ى تورکیا له‌دژى باشورى کوردستان ده‌یکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار