گۆران داواى چاکسازى له داهات و که‌رتى نه‌وت ده‌کات
داوا له تیمه‌که‌ى له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات ئه‌وله‌ویه‌ت بده‌ن به دابینکردنى موچه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆران کۆبووه‌ته‌وه به ئاماده‌بوونى تیمى بزوتنه‌وه‌که‌ى له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم و پێیان راگه‌یاندوون که ئه‌وله‌ویه‌ت بده‌ن به دابینکردنى مووچه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندنى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ چوارى حوزه‌یرانى 2021، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانى تیمى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه که‌له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى له حکومڕانى هه‌رێمى کورستان"داوا له‌تیمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کرایه‌وه، که کارى له‌پێشینه‌یان ھه‌وڵدان بێت بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا".
هاوکات، هه‌ماهه‌نگى هه‌رسێ لایه‌نى سه‌ره‌کى حکومه‌تى هه‌رێم به پێویست زانرا بۆ باشکردنى ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و چاکسازیکردنى پێویست له داھاته‌کان و که‌رتى نه‌وتدا
